کوردانی سووریا چۆن خۆیان بەڕێوە دەبەن شەڕڤانێکی یەپەژە مێریدیس تاکس لە ئینگلیزییەوە: هەژار عوسمان مۆدێلێکی نوێی ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی لە ناوچە کوردییەکانی باکووری سووریا وا خەریکە شکڵ دەگرێ. ڕۆژئاڤا ، وەک خۆی کە ناسراوە، لە سێ کانتۆن پێک دێ کە دەکەونە بەشی ڕۆژئاوای خاکی دابەشکراوی لە مێژینەی کوردانی دابەشبووی سەر وڵاتی ئێران ، عێراق ، سووریا و تورکیا . بە گوێرەی یەکسانیی کۆمەڵایەتی، فرە نەتەوەیی و دژەڕەگەزخوازی، ڕۆژئاڤا شوێنێکە لە چاو پارچەکانی دیکەی کوردستان لە ڕووی ئیقیلیمییەوە لە پێشترە، بە تایبەت وەختێک مەسەلە دێتە سەر پێشکەوتنی ژنان. لە ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ـەوە هۆش و سەرنجی دەستەجەمعیی وڵاتانی ڕۆژئاوا کەوتە سەر ڕۆژئاڤا ، لە کاتێکدا شەڕڤانەکانی ئەو ناوچەیە، یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) ڕۆڵێکی سەرەکی و سەنتەرییان گێڕا لە وەدەرنان و پاشەکشەپێکردنی دەوڵەتی ئیسلامی یان داعش لە کۆبانێ، شارێک کە دەکەوێتە باکووری سووریاوە. چاودێران تێگەیشتوون لە دوو خەسڵەتی ئەو کۆمەڵەیە؛ یەکەم، سەرکەوتنیان لە دژی داعش، لە کاتێکدا ئەمەریکا...
وەرگێڕ و ڕۆژنامەنووس