التخطي إلى المحتوى الرئيسي

جۆیس کارۆل ئۆتس: بەخشینی خەڵاتی نۆبێڵ بە بۆب دیلان هەڵبژاردەیەکی هەژێنەر بوو


جۆیس کارۆل ئۆتس

وەرگێڕانی هەژار عوسمان

جۆیس کارۆل ئۆتس، ڕۆماننووس و چیرۆکنووس و وتارنووسی بەناوبانگی ئەمەریکا و جیهان، ماوەی چەند ساڵێکە لەسەریەک ناوی لە لیستی ئەو ناوانەدا دێن کە دەشێ هەڵببژێرێن بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبێڵی ئەدەبیات. ئەگەرچی بەختی وەرگرتنی خەڵاتەکەی لە بیست کەسی یەکەمدا؛ بیستەم بوو.

بەڵام ئەمساڵ لە جیاتیی ئەو، کۆمیتەی هەڵبژاردنی خەڵاتی نۆبێڵی ئەدەبیات بۆ ساڵی ٢٠١٦، خەڵاتەکەی بەخشییە ''بۆب دیلان''ـی هاونیشتمانیی ئۆتس، ''لە بەرانبەر هێنانەئارا و خولقاندی گوازرشتێکی شاعیرانەی نوێ لە گۆرانیی باوی ئەمەریکاییدا.''

تاکە پەیوەندی لەنێوان ئۆتس و دیلاندا ئەوەیە کە گۆرانیی ''ئازیزی غەمگین، ئێستا ئیتر هەموو شت کۆتایی هات'' لە یەکێک لە چیرۆکەکانی ''ئۆتس''ـەوە بە ناوی ''بۆ کوێ دەڕۆیت، لە کوێ بوویت؟'' وەرگیراوە. سەرەڕای ئەوەی ئۆتس بە ڕۆژنامەی ''وۆڵ ستریت جێرناڵ''ـی گوتووە کە ئەو کاریگەرییە ناڕاستەوخۆیە.

ئەمەی خوارەوە وەڵامی ''ئۆتس''ـە لە بەرانبەر نۆبێڵەکەی ''دیلان''ـدا:

هەڵبژاردەکەی کۆمیتەی خەڵاتی نۆبێڵ هەژێنەر بوو. زۆرێک لە ئێمە (ڕاستیەکەی زۆرینەمان) میوزیک و گۆرانییەکانی ساڵانی ١٩٦٠ـەکانی دیلان لەناو گیان و دەروونماندایە- بە تایبەت لیریکە سوریال و مۆنۆلۆگییە دراماتیکییە بەهێزەکانی وەکوو؛ (''ئازیزی غەمگین، ئێستا ئیتر هەموو شت کۆتایی هات'' و ''لەگەڵ خوا لە بەرەی ئێمەدا'' و ''فووکردن لە هەوادا'' و ''وەکوو جێبەخۆنەگرێک''). من بڕوام وایە، خەڵاتەکەی دیلان چەند ساڵێکە بۆی دانراوە و حازر کراوە- ئەوە ماوەی دە ساڵێکە بە جددی ناوی دەهێنرێ بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە، بۆیە پێم وا نییە بەخشینی خەڵاتەکە بەو شتێکی هێندەش داچڵەکێن بێ.

بەهەرحاڵ، بەخشینی خەڵاتەکە بە یەکێک لەو ئەندامانەی گرووپی میوزیکی بیتڵس کە هێشتا لە ژیاندا ماوە لە هەمان کاتدا هەم هەڵبژاردەیەکی هەژێنەر و هەمیش خرۆشێنەر دەبوو. لەڕاستیدا ئەگەرچی قسەش هەڵدەگرێ بەڵام میوزیکی ئەوان (بیتڵس) هێندەی ئیشەکانی بۆب دیلان گرنگە، یان ڕاستییەکەی زیاتریش گرنگە.

جۆیس دەڵێ:
هیوادارین کە بۆب دیلان بتوانێ ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوە هەتا شتێکی سیاسیانە بڵێ. لەم کاتە کەسبەکەسەدا کاتێک دیموکراسی بۆ خۆی وا دیارە لەژێر مەترسییدایە و بێدەستە، زۆر گرنگە هونەرمەندەکان و نووسەرەکان زۆر بە ڕوونی ڕاستگۆیی و ڕاشکاوانە قسەی خۆیان بکەن. ئەگەرچی بە دڵنیایییەوە لەوەش تێدەگەم کە بۆب دیلان بیەوێ هەر وا خۆی لە سیاسەت بە دوور بگرێ و هیچیش نەڵێ.

سەرچاوە: وۆڵ ستریت جۆرناڵ

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

ئەمشەو بایەکی سارد هەڵ دەکا

نوا سیسیرۆ – چیرۆک و. لە ئینگلیزییەوە: هەژار عوسمان ڤاسیلی دوێنێ هیوای هەبوو. لەگەڵ ساشا ی خوشکی لەسەر مێزی موبەقەکە دانیشت و لەفەیان دەخوارد، ساشا دەڵێ '' ڤاسیلی ، گوێی نادەمێ ئەگەر قەحپەیەک دەستخەیت. دەی خۆم دوایی پارەیەکی باش لە باڕ پەیدا دەکەم. دەبێ بیکەیت.'' ''دەزانم، بەس پارە، بزانێ پارەت پێ نییە دەڕوا.'' ''من پارەت دەدەمێ.'' ''نا، پارە، بزانێ پارەم پێ نییە دەڕوا، منیش دەمرم، مردن.'' ''نا، گوێبگرە، تۆ پێویستە گان بکەیت. ئەوە چەند مانگێکە. تەواو شەرمن بوویتە و بڕوابەخۆبوونت لەدەست داوە.'' ''وەک دەوڵەت.'' ''نا، ڤاسیلی ، دەوڵەت نا. دەست هەڵگرە لەم بیرکردنەوە حیزانەت لەسەر دەوڵەت. دەوڵەت گرنگیی بە تۆ نادا، واز بێنە لە بیرکردنەوە لە دەوڵەت و بیر لە کێرت بکەرەوە. ئەمڕۆ کێرت زۆر لە دەوڵەت گرنگترە.'' ''ئێستا زۆر سەرقاڵم بە بیرکردنەوە لە دەوڵەت.'' ''دەوڵەت وەل کە، کێر، بیر لە کێر بکەرەوە.'' ''کێر....

چی تر ناتوانم شەڕ بکەم

دوا نامەی ڤێرجینیا وۆڵف بۆ لیۆناردی مێردی ئیلوسترەیشن: کاترین ڕاتکە هەژار عوسمان لە ئینگلیزییەوە کردوویە بە کوردی ئێوارەیەکی مانگی ئازاری ١٩٤١ ڤێرجینیا وۆڵف بە خووساوی دەگەڕێتەوە ماڵ، هەر ئەوەی کە دواتر وا باس کرا ڤێرجینیا لە هەوڵێکی خۆکوشتندا فەشەلی هێناوە. جەخار، پاشی چەند ڕۆژێکی کەم، لە ٢٨ی ئازاردا جارێکی دیکە هەوڵی خۆکوشتنی دایەوە، لێ ئەمجارەیان لە دەست تەقەلاکانی بۆ ڕاکردن لەو ساتانەی تیایدا دەژیا و بۆ دەربازبوون لە نەخۆشیی ئەقڵی، نەجاتی بوو. لە ڕۆژی مەرگی ڤێرجینیا دا، لیۆنارد ی مێردی نامەیەکی دڵهەژێنەی لەسەر ڕەفەی ئاگردانەکەیان دۆزییەوە. جەستەی ڤێرجینیا دوای حەفتەیەک لە ڕووباری ئووزدا دۆزرایەوە کە گیرفانەکانی لە خڕکەبەرد پڕ کردبوون. دەقی نامەکە؛ عەزیزترینم،   هەست بەو دڵنیاییەوە دەکەم کە دووبارە شێت دەبمەوە. هەست دەکەم جارێکی تر ناتوانین ئەو کات و ساتە سامناکانە ئەزموون بکەینەوە. ئەم جارەیان چاک نابمەوە. هەمدیس چەند دەنگێک دەبیستم، هیچ تەرکیزم نییە. سا ئەمێستا وا خەریکم هەر ئەو شتە دەکەم کە باشترین شتێکە بیکەم. تۆ مەزنترین خۆشبە...

پۆڵ بیتی بە ڕۆمانی ''ناپاکی'' خەڵاتی مان بووکەری ٢٠١٦ـی بردەوە

پۆڵ بیتی، ڕۆماننووس وەرگێڕان و ئامادەکردن: هەژار عوسمان ڕۆژی ٢٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٦ لە گایدهۆڵی لەندەن ''پۆڵ بیتی'' بووە یەکەمین نووسەری ئەمەریکایی سەرەڕای ڕۆمانە تەنزئامێزە نەژادییەکەی (ناپاکی) کە خەڵاتی مان بووکەر لە مێژووی ٤٨ ساڵەیدا بباتەوە. چیرۆکی ڕۆمانەکە لە زاری پیاوێکی گەنجی ڕەشپێستی ئەفریکایی-ئەمەریکایی بە ناوی ''بۆنبۆن''ـەوە دەگێڕێتەوە کە هەوڵ دەدا هەمدیسان کۆیلایەتی و نەژادپەرستی دابێنێتەوە لە گەڕەکێکی هەژارنشین و دەوروبەری شاری لۆس ئەنجلس . ئەماندا فۆرمان، سەرۆکی لیژنەی داوەرانی خەڵاتی مان بووکەری ٢٠١٦ گوتویەتی کە نزیکەی چوار سەعاتی خایاندووە تاکوو توانیویانە بگەنە  بڕیارێکی هاوبەش و لە بارەی کتێبەکەشەوە گوتویەتی  ''ڕۆمانەکە ناوسکی هەرچی تابۆی کۆمەڵایەتی هەیە دڕیویەتی و هێناویەتییە دەرەوە. ڕۆمان پێویست ناکا ئاسوودە و دڵخۆش بکا. هەقیقەت بە دەگمەن خۆش و جوانە و ئەم ڕۆمانەش ئەو ڕۆمانەیە کە خوێنەر بە بزمار لە خاچ دەدا و بە خۆشییەوە بەجێی دێڵێ، ئەگەرچی لە کاتێکدا بە بزمار بە خاچەکەوەیت کەچی ختووکەت دێ. ئەمەش ئەو هێزەی...