دوا نامەی
ڤێرجینیا وۆڵف بۆ لیۆناردی مێردی
![]() |
| ئیلوسترەیشن: کاترین ڕاتکە |
هەژار عوسمان
لە ئینگلیزییەوە کردوویە بە کوردی
ئێوارەیەکی
مانگی ئازاری ١٩٤١ ڤێرجینیا وۆڵف بە خووساوی دەگەڕێتەوە ماڵ، هەر ئەوەی کە
دواتر وا باس کرا ڤێرجینیا لە هەوڵێکی خۆکوشتندا فەشەلی هێناوە. جەخار،
پاشی چەند ڕۆژێکی کەم، لە ٢٨ی ئازاردا جارێکی دیکە هەوڵی خۆکوشتنی دایەوە، لێ
ئەمجارەیان لە دەست تەقەلاکانی بۆ ڕاکردن لەو ساتانەی تیایدا دەژیا و بۆ
دەربازبوون لە نەخۆشیی ئەقڵی، نەجاتی بوو. لە ڕۆژی مەرگی ڤێرجینیادا، لیۆناردی
مێردی نامەیەکی دڵهەژێنەی لەسەر ڕەفەی ئاگردانەکەیان دۆزییەوە.
جەستەی ڤێرجینیا
دوای حەفتەیەک لە ڕووباری ئووزدا دۆزرایەوە کە گیرفانەکانی لە خڕکەبەرد پڕ کردبوون.
دەقی نامەکە؛
عەزیزترینم، هەست بەو دڵنیاییەوە دەکەم کە دووبارە شێت دەبمەوە. هەست دەکەم جارێکی تر ناتوانین ئەو کات و ساتە سامناکانە ئەزموون بکەینەوە. ئەم جارەیان چاک نابمەوە. هەمدیس چەند دەنگێک دەبیستم، هیچ تەرکیزم نییە. سا ئەمێستا وا خەریکم هەر ئەو شتە دەکەم کە باشترین شتێکە بیکەم. تۆ مەزنترین خۆشبەختییەکانت پێ بەخشیووم. تۆ بە هەموو ئەو شێوەیانە بوویت کە هەر یەکێک توانیویەتی ببێ. لام وایە هیچ دوو کەسێک ناتوانن لەمە خۆشبەختتر بن هەتا ئەم نەخۆشییە سامناکە نەیەتە پێش. چی تر ناتوانم شەڕ بکەم. دەزانم کە ژیانت تاڵان و نابووت دەکەم، وەختێ بێ منیت. هەروەتر تێدەگەیت. دەشزانیت کە نەمتوانیووە بەڕێکوپێکی ئەم نامەیە بنووسم. ناتوانم بخوێنمەوە. ئەوەی گەرەکمە بیڵێم ئەوەیە بە هەموو بەختەوەرییەکانی ژیانم قەرزباری تۆم. تا ئەوپەڕی لەگەڵ من لەسەرخۆ و بەسەبر و باش بوویتە. دەمەوێ ئەوە بڵێم کە - هەمووان دەیزانن. ئەگەر کەسێک توانیبێتی بە فریادم بکەوێت ئەوە فەقەت تۆ بوویتە. هیچم بەبەرەوە نەماوە تەنیا دڵنیایی باشیی تۆ نەبێ. هیچی تر نامەوێ ژیانت وێران بکەم.
بڕوا ناکەم هیچ دوو کەسێک بەختەوەرتر لەوەی من و تۆ ژیاین، بەختەوەرتر ژیابێتن.
ڤ.
سەرچاوە:
لێتەرسئۆفنۆت
