التخطي إلى المحتوى الرئيسي

ئەمشەو بایەکی سارد هەڵ دەکا





نوا سیسیرۆ – چیرۆک

و. لە ئینگلیزییەوە: هەژار عوسمان


ڤاسیلی دوێنێ هیوای هەبوو.
لەگەڵ ساشای خوشکی لەسەر مێزی موبەقەکە دانیشت و لەفەیان دەخوارد، ساشا دەڵێ ''ڤاسیلی، گوێی نادەمێ ئەگەر قەحپەیەک دەستخەیت. دەی خۆم دوایی پارەیەکی باش لە باڕ پەیدا دەکەم. دەبێ بیکەیت.''
''دەزانم، بەس پارە، بزانێ پارەت پێ نییە دەڕوا.''
''من پارەت دەدەمێ.''
''نا، پارە، بزانێ پارەم پێ نییە دەڕوا، منیش دەمرم، مردن.''
''نا، گوێبگرە، تۆ پێویستە گان بکەیت. ئەوە چەند مانگێکە. تەواو شەرمن بوویتە و بڕوابەخۆبوونت لەدەست داوە.''
''وەک دەوڵەت.''
''نا، ڤاسیلی، دەوڵەت نا. دەست هەڵگرە لەم بیرکردنەوە حیزانەت لەسەر دەوڵەت. دەوڵەت گرنگیی بە تۆ نادا، واز بێنە لە بیرکردنەوە لە دەوڵەت و بیر لە کێرت بکەرەوە. ئەمڕۆ کێرت زۆر لە دەوڵەت گرنگترە.''
''ئێستا زۆر سەرقاڵم بە بیرکردنەوە لە دەوڵەت.''
''دەوڵەت وەل کە، کێر، بیر لە کێر بکەرەوە.''
''کێر.''
''هەی گوو، من سەیری چاوەکانت دەکەم و چاوەکانی تۆش بیر لە دەوڵەت دەکەنەوە.''
''ئۆکەی، بێڵە با بیر بکەمەوە، کێر.''
''گوێبگرە، چەکی پارەکەت بەرە و بچۆ ستریپ کڵەپ و کچێ بدۆزەرەوە بە ٢٠٠ دۆلار گانێکت باتێ.''
''بەڵام پارە.''
''پارە بگێ، کێرت پێویستی بە گانە.''
''کێرم تەنیایە. بایەکی سارد لەناوگەڵما هەڵی کردووە. کێرم لە پۆڵای ئاشەکەی یۆنگستاون دەچێ، کە ڕۆژگارێک کرێکار و وزەی تێدابوو، ئێستا پشتگوێ خراوە و لەکار خراوە، ژەنگی هەڵهێناوە، لەبەریەک هەڵوەشاوەتەوە، بە سەقفێکی دڵۆپەکەر و چەند پەنجەرەیەکی شکاوەوە.''
''تۆ هەر زۆر حیزانە عاتفیت. ئەوە کێشەی تۆیە، عاتفییانە لەگەڵ کچان دەچیتە دەرەوە و کچانیش حەزیان لەوە نییە. ئەوان دەیانەوێ ببنە ئوستادی شانۆگەریی و تۆش دایمە شاعیرانە و سەیر قسە دەکەیت و دەر دەکەویت.''
''دەروونم شلیکێکی لە خاک هەڵنەکەندراوە.''

*

ڤاسیلی دەچێتە ستریپ کڵەپ.
ئەوێ زۆر خۆش و دڵگیرە.
لەوێ ژنگەلێک هەن بە ستیان و لیباسی یەکتاڵ و بیرەوە.
ڤاسیلی داوای بیرەیەکی مەکسیکی دەکا. بیرەی ئەمەریکایی ناخواتەوە چونکە بای پێ دەکا. قایل بووە بەوەی بیرەی ئەمەریکایی هەمووان تووشی غازات و با دەکا، بەڵام ڤاسیلی بەدرێژایی کاتەکە زۆر پەرێشانە و قوونی توند کردووە نەکا تڕێکی لێ بەر ببێتەوە و بەمەش هەڵدەئاوسێ و ڕقی لە خۆی دەبێتەوە.
کچێکی پۆرتۆریکۆیی بەناوی جانیسا دێتە لایەوە.
جانیسا باڵای کورتە، لەڕولاوازە، لەسەر مەمکەکانی جێگازی میشوولە دیارن، کەسێکی جوان و خۆشە.
ڤاسیلی پێشتر سەمای بە جانیسا کردووە، بۆیە پێدەچێ جانیسا هەمیسان سەمای بۆ بکاتەوە.
جانیسا دەڵێ ''دەتەوێ سەمات بۆ بکەم؟''
''ئا.''
جانیسا سەما بۆ ڤاسیلی دەکا.
کاتێ جانیسا بە پشتدا خۆی دەخا و سەری لە دەمی ڤاسیلی نزیک دەکاتەوە، ڤاسیلی دەڵێ ''گان دەدەی؟''
''ئا.''
''بە چەند؟''
''٣٠٠''
ڤاسیلی دەزانێ هەمیشە دەڵێن ٣٠٠، دەشزانێ لەوە زیاتر دادەبەزن.
ڤاسیلی دەڵێ ''٢٠٠ چۆنە بەبێ گانی قوز؟''
''عەیبی نییە.''
جانیسا دەڵێ ''بەس لە دەرەوە چاوەڕێمکە.''
ڤاسیلی دەبێ سەعاتێکی تریش دانیشێ، چاوەڕێ بکا، چاوەڕێ بکا، چاوەڕێ بکا، تا تۆزێ دەسبازی بکا.
لەوێ دانیشتووە، داوای بیرەی تر دەکا.
لەشولارە پۆرتۆریکۆییە بچکەلانە ڕووتوقووتەکەی جانیسا دێنێتە پێشچاوی خۆی کە چۆن لە پەنایەوە خۆی گرمۆڵە کردووە، پێستە قاوەیییە نەرمەکەی، قژە درێژە هیندییە لەبەردڵانەکەی، گەنەمووی سەر قۆڵەکانی کە دەخشێن لە مووی سەر قۆڵەکانی خۆی.
ئەمە ڤاسیلی زۆر دڵخۆش دەکا.
ڤاسیلی ماوەیەکی زۆرە گانی نەکردووە. پێویستی پێیەتی. پێویستی بە کەمێ دەسبازی هەیە، یا لەوانەیە بمرێ.
کەس بەهۆی گان نەکردنەوە نەمردووە، بەڵام ژیان بەبێ گان زۆر زەحمەت دەبێ. ژیان دەکرێ بەبێ گانیش ڕاکێشرێ، ژیان دەتوانێ قورسایییەکی زۆرت بخاتە سەر بەبێ گان، بە هەژاری، بە نەخۆشی، ژیان هەوڵ دەدا ئەوەت پیشان بدا کە ئیش لەسەر کات دەکات و بایەخ بە ئیش بەپێی پیویست دەدات بۆ کردنی کارێکی باش و لەدەستنەدانی ئیش زۆر ئاسانتر دیارە کاتێ کەسێکی گانی دەست دەکەوێ.
بەڵام ڤاسیلی گانی دەست ناکەوێ.
سا ئەمەتا، بۆ ئەو کاتەی کە لەگەڵ خانمێکە پارە دەدا.
جانیسای هەڵبژاردووە نەک کچەکانی دیکە، نە لەبەرئەوەی جانیسا جوانترینە، چونکە کچی لەم جوانتر زۆرن، بەڵکوو لەبەرئەوەی باشترین کەسایەتی هەیە. یاخود کەسایەتییەک ئەم لای پەسەندە.
ڤاسیلی بەو شەوەی لە پێشیەتی خەون دەبینێ و خەون دەبینێ، خەون بە ڕووتوقوتی، بە نەرمیی پێست و بە ئۆرگازمی کۆتایی لە قوونی کچە پۆرتۆریکییەکەدا.
لە کۆتاییدا باڕەکە داخرا.
ڤاسیلی دەچێتە دەرەوە و لەنێو سەیارەکەی چاوەڕێ دەکا.
دانیشتووە و کێری لە دەستیدایە، لەتاو هەوەس و ئارەزوو کەر بووە.
جانیسا دێتە دەرەوە و دەچێتە نێو سەیارەی هاوڕێ کوڕەکەیەوە. گوێی لێ نییە چی دەڵێن، بەڵام بەڕوونی شتێکی وەک ''وەرە سواربە، دەڕۆینەوە ماڵ'' دەڵێ.
چونکە پاش خوولەکێک قسەکردن، سوار سەیارەکە دەبێت و دەڕوا.
ڤاسیلی لەنێو گەراجی سەیارەکاندا دادەنیشێ، جانیسا ڕۆیشتووە.
گان و عیشقبازی ڕۆیشت.
ئەو لەوێ دانیشتووە.
بیر لەوە دەکاتەوە بە بۆکس بەرببێتە سووکانی سەیارەکەی. بەڵام بۆی دەرکەوت کە بیری لە لێدان لە سووکانی سەیارەکە دەکاتەوە، ئینجا هێز لەدەست دەدا.
بۆیە لە گەراجەکەوە لێ دەخوڕێ بەرەو سوپەرمارکێتێکی ٢٤ سەعاتی، ئایسکرێمێکی چۆکۆلێتی گرانبایی دەکڕێ و دەڕواتەوە ماڵەوە.
کە دەگاتەوە ماڵەوە ساشا لەسەر مێزی موبەقەکە دانیشتووە و شت دەنووسێ، ساشا دەڵێ ''قەحپەکەت کوا؟''
''قەحپە نەبوو.''
''ئای ڤاسیلی.''
ڤاسیلی سەرقاپی ئایسکرێمە چۆکۆلێتە گرانباییەکە هەڵدەپچڕێ و دەیخوا. بڕیار دەدا کە بەیانی بڕوا و پێنج فیلمی درێژ بە کرێ بهێنێتەوە، بێتەوە ماڵ، پیزایەکی گەورە داوا بکا کە بەشی هەموو ڕۆژەکەی بکا، سەیری فیلم بکا و لە ماڵ نەچێتە دەر، یان دەسکی جیهازی تەلەفۆنەکە هەڵنەگرێ و وەڵام نەداتەوە.



سەرچاوە: muumuuhouse

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی تر ناتوانم شەڕ بکەم

دوا نامەی ڤێرجینیا وۆڵف بۆ لیۆناردی مێردی ئیلوسترەیشن: کاترین ڕاتکە هەژار عوسمان لە ئینگلیزییەوە کردوویە بە کوردی ئێوارەیەکی مانگی ئازاری ١٩٤١ ڤێرجینیا وۆڵف بە خووساوی دەگەڕێتەوە ماڵ، هەر ئەوەی کە دواتر وا باس کرا ڤێرجینیا لە هەوڵێکی خۆکوشتندا فەشەلی هێناوە. جەخار، پاشی چەند ڕۆژێکی کەم، لە ٢٨ی ئازاردا جارێکی دیکە هەوڵی خۆکوشتنی دایەوە، لێ ئەمجارەیان لە دەست تەقەلاکانی بۆ ڕاکردن لەو ساتانەی تیایدا دەژیا و بۆ دەربازبوون لە نەخۆشیی ئەقڵی، نەجاتی بوو. لە ڕۆژی مەرگی ڤێرجینیا دا، لیۆنارد ی مێردی نامەیەکی دڵهەژێنەی لەسەر ڕەفەی ئاگردانەکەیان دۆزییەوە. جەستەی ڤێرجینیا دوای حەفتەیەک لە ڕووباری ئووزدا دۆزرایەوە کە گیرفانەکانی لە خڕکەبەرد پڕ کردبوون. دەقی نامەکە؛ عەزیزترینم،   هەست بەو دڵنیاییەوە دەکەم کە دووبارە شێت دەبمەوە. هەست دەکەم جارێکی تر ناتوانین ئەو کات و ساتە سامناکانە ئەزموون بکەینەوە. ئەم جارەیان چاک نابمەوە. هەمدیس چەند دەنگێک دەبیستم، هیچ تەرکیزم نییە. سا ئەمێستا وا خەریکم هەر ئەو شتە دەکەم کە باشترین شتێکە بیکەم. تۆ مەزنترین خۆشبە...

پۆڵ بیتی بە ڕۆمانی ''ناپاکی'' خەڵاتی مان بووکەری ٢٠١٦ـی بردەوە

پۆڵ بیتی، ڕۆماننووس وەرگێڕان و ئامادەکردن: هەژار عوسمان ڕۆژی ٢٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٦ لە گایدهۆڵی لەندەن ''پۆڵ بیتی'' بووە یەکەمین نووسەری ئەمەریکایی سەرەڕای ڕۆمانە تەنزئامێزە نەژادییەکەی (ناپاکی) کە خەڵاتی مان بووکەر لە مێژووی ٤٨ ساڵەیدا بباتەوە. چیرۆکی ڕۆمانەکە لە زاری پیاوێکی گەنجی ڕەشپێستی ئەفریکایی-ئەمەریکایی بە ناوی ''بۆنبۆن''ـەوە دەگێڕێتەوە کە هەوڵ دەدا هەمدیسان کۆیلایەتی و نەژادپەرستی دابێنێتەوە لە گەڕەکێکی هەژارنشین و دەوروبەری شاری لۆس ئەنجلس . ئەماندا فۆرمان، سەرۆکی لیژنەی داوەرانی خەڵاتی مان بووکەری ٢٠١٦ گوتویەتی کە نزیکەی چوار سەعاتی خایاندووە تاکوو توانیویانە بگەنە  بڕیارێکی هاوبەش و لە بارەی کتێبەکەشەوە گوتویەتی  ''ڕۆمانەکە ناوسکی هەرچی تابۆی کۆمەڵایەتی هەیە دڕیویەتی و هێناویەتییە دەرەوە. ڕۆمان پێویست ناکا ئاسوودە و دڵخۆش بکا. هەقیقەت بە دەگمەن خۆش و جوانە و ئەم ڕۆمانەش ئەو ڕۆمانەیە کە خوێنەر بە بزمار لە خاچ دەدا و بە خۆشییەوە بەجێی دێڵێ، ئەگەرچی لە کاتێکدا بە بزمار بە خاچەکەوەیت کەچی ختووکەت دێ. ئەمەش ئەو هێزەی...