التخطي إلى المحتوى الرئيسي

المشاركات

عرض المشاركات من يوليو, 2016

مەرگ تەلەفۆنی بۆ کردم

نۆ تەکنیک وەک پریشک بۆ نووسین ئەندریو مۆشن ئامادەکردن و وەرگێڕان: هەژار عوسمان ئەندریو مۆشن ، شای شاعیرانی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا (١٩٩٩-٢٠٠٩) زیاد لەو چەندان کتێبە شیعرییەی خۆی، کە نوویسونی، چەندان کتێبی نیمچە بایۆگرافیی لەمەڕ شاعیرەکانی دیکەشەوە بڵاو کردووەتەوە، ئەو شاعیرانەی پێشڕەویی شیعری سەردەمی هاوچەرخ دەکەن. سەرڕای ئەوەی مۆشن بۆ خۆی گەیشتووەتە چڵەپۆپە لە ئەدەب و شیعری خۆیدا، هێشتاکونێش بەدوای نووسینی ئەو شیعرەدا دەگەڕێت کە بۆ هەمووان مانابەخش بێت. لە کۆی ئەو شتانەی گوتونی، لە مەڕ نووسین، چەند خاڵێکمان هەڵبژاردووە کە بەگشتی پیشاندەری بۆچوونی ئەون: ١. بڕیار بدە کە بەیانیان (یاخود شەوان) باشترین و گونجاوترین کاتە بۆ تۆ تا تیایدا بنووسیت، هەروەتر ژیانیشت ڕێک بخەیت. ٢. بە هەستەکانیشت بیر بکەرەوە وەک چۆن بە مێشکت بیر دەکەیتەوە. ٣. دەرگا لەسەر تەواوی کارەکتەرەکان/ توخمەکانی نووسین لە ژوورێکدا کڵۆم بدە و پێیان بڵێ کە دەبێ چی بکەن. ٤. لەبیرت بێت شتێک  نییە بە ناوی پووچی یاخود بێمانایی. ٥. ئەم قسەیە ''تەنیا ئەوانەی ئاسایی و سادەن گەشە دە...

دەستێک لەودیو پەرژینەکەوە

هەژار عوسمان لە ئینگلیزییەوە کردوویە بە کوردی پابلۆ نیرۆدا ی شاعیری خۆشویستراوی چیلییەکان و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیات لە کورتە وتارێکیدا لە سەرەتاکانی ساڵانی پەنجا و لەژێر ناونیشانی " منداڵێتی و شیعر " دەنووسێت:  "جارێکیان، حەوشەی پشتەوەی خانووەکەی خۆمانم لە تیموکۆ دەپشکنی و بەدوای شتە بچووک بچووکەکانی ئەو جیهانەی من تێیدا دەژیام، دەگەڕام. چاوم کەوتە سەر کونی سەر یەکێک لە پارچە تەختەکانی پەرژینەکە. چاوم نا بە کونەکەوە و دیمەنێکم بینی وەک ئەو دیمەنەی کە لەپشتەوەی ماڵەکەی خۆمان هەبوو، پشتگوێخراو و پڕ هەژگ و هەڵا. چەند هەنگاوێک کشامە دواوە، چونکوو هەستێکی تەمومژاویی وام هەبوو، کە وەک بڵێی شتێک خەریکە ڕووبدا. لە پڕێکدا دەستێک وەدەر کەوت – دەستی بچکۆلانەی کوڕیژگەیەک هەر لە دەوروبەری تەمەنی خۆمدا. هێندەی پێنەچوو هەمیسان نزیک کەوتمەوە، دەستەکە لەوێ نەمابوو، لە جێگەکەی مەڕەسپییەکی سیحراوی لێ بوو. خوریی مەڕەکە کەم کەم لەپێش چاوم ون دەبوو. هەڵات. گشت ئەمانە وایان کرد مەڕەکە ڕەسەن و باوەڕپێکراو بێ. هەرگیز بە ژیانم مەڕی وا سەرنجڕاکێشم نەدیبوو. دیسان چاوم ن...

چی تر ناتوانم شەڕ بکەم

دوا نامەی ڤێرجینیا وۆڵف بۆ لیۆناردی مێردی ئیلوسترەیشن: کاترین ڕاتکە هەژار عوسمان لە ئینگلیزییەوە کردوویە بە کوردی ئێوارەیەکی مانگی ئازاری ١٩٤١ ڤێرجینیا وۆڵف بە خووساوی دەگەڕێتەوە ماڵ، هەر ئەوەی کە دواتر وا باس کرا ڤێرجینیا لە هەوڵێکی خۆکوشتندا فەشەلی هێناوە. جەخار، پاشی چەند ڕۆژێکی کەم، لە ٢٨ی ئازاردا جارێکی دیکە هەوڵی خۆکوشتنی دایەوە، لێ ئەمجارەیان لە دەست تەقەلاکانی بۆ ڕاکردن لەو ساتانەی تیایدا دەژیا و بۆ دەربازبوون لە نەخۆشیی ئەقڵی، نەجاتی بوو. لە ڕۆژی مەرگی ڤێرجینیا دا، لیۆنارد ی مێردی نامەیەکی دڵهەژێنەی لەسەر ڕەفەی ئاگردانەکەیان دۆزییەوە. جەستەی ڤێرجینیا دوای حەفتەیەک لە ڕووباری ئووزدا دۆزرایەوە کە گیرفانەکانی لە خڕکەبەرد پڕ کردبوون. دەقی نامەکە؛ عەزیزترینم،   هەست بەو دڵنیاییەوە دەکەم کە دووبارە شێت دەبمەوە. هەست دەکەم جارێکی تر ناتوانین ئەو کات و ساتە سامناکانە ئەزموون بکەینەوە. ئەم جارەیان چاک نابمەوە. هەمدیس چەند دەنگێک دەبیستم، هیچ تەرکیزم نییە. سا ئەمێستا وا خەریکم هەر ئەو شتە دەکەم کە باشترین شتێکە بیکەم. تۆ مەزنترین خۆشبە...

ئەسپی تورین وەک کۆتاییی هەموو شتێک

چاوپێکەوتنێک لەگەڵ بێلا تار بێلا تار هەژار عوسمان لە ئینگلزییەوە کردوویە بە کوردی ''ئەسپی تورین'' بە نیسبەت دەرهێنەری هەنگاری ' بێلا تار 'ـەوە کۆتاییە. نەک تەنها کۆتایی ژیانیەتی وەک فیلمسازێک، بەڵکو کۆتایی هەموو شتێکە. ئەسپەکەی تورین بێلا تار زۆر جار بەراورد دەکرێت بە دەرهێنەری ڕووسی ئەندرێ تارکۆڤسکی ، بەڵام فیلمەکانی ئەم پێچەوانەی تارکۆڤسکی مامەڵە لەگەڵ غیابی خودا و ناتەواوی لە خەلقدا دەکەن. ئەسپی تورین، چیرۆکی ئەسپێک دەگێڕێتەوە کە چی بەسەر دێت، هەروەها چیش بەسەر ئەو کەسەدا دێت کە خاوەنی ئەسپەکەیە - 'ئۆهڵسدۆرفەر'ی جووتیار و کچەکەی کە ئێمە لە فیلەمەکەشدا ناوی نازانین. تەواوی فیلمەکە چیرۆکی وجودی ڕۆژ-دوای-ڕۆژی ئەم دوو کەسە دەگێڕێتەوە لە کێڵگەیەکی بچووکدا کە تێیدا دەژین. هەموو ڕۆژێک هەمان ڕووداوەکان و شتەکان دووبارە دەبنەوە: دەرکێشانی ئاو لەبیر، جل لەبەرکردنەوە و داکەندن، بەزەحمەت داخرانی دەرگای ماڵ بەهۆی ڕەشەبای لە گەردەلوول چووەوە، پەتاتە کوڵاندن و خواردنی. هەروەها خەوتن و هەستان. بەدرێژایی فیلمەکە، کە ١٤٦ ...

مایڵدڕێد و زووڕنا

لیدیا دەیڤس هەژار عوسمان لە ئینگلیزییەوە کردوویە بە کوردی دوێنێشەو مایڵدڕێد ، دراوسێکەم لە نهۆمی خوارەوە، بە زووڕنایەک دەسپەڕی کرد. زووڕناکە خیسەخیس و زیقەی دەهات لە قوزیدا. مایڵدڕێد ناڵاندی. دواتر، کە پێم وابوو ئاوی هاتووەتەوە، دەستی کرد بە ئاهـ و ئۆف. بە کتێبێکەوە لەمەڕ هیندستان لەسەر تەختەخەوەکەم پاڵکەوتبووم. دەمتوانی هەست بەو خۆشییەی بکەم کە لە نهۆمی خوارەوە وەک هەڵم بەرز دەبوویەوە بۆ ژوورەکەم. بێ گومان دەشێ چەند  ڕوونکردنەوەیەکی دیکەیش هەبن لەسەر ئەوەی گوێم لێی بوو. ڕەنگە ئەوە زووڕنا نەبووبێ بەڵکوو زووڕناژەن بووبێ کە خەریک بووە ژەنیویەتییە مایڵدڕێد . یاخود دەشکرێ خەریک بووبێ بە شتێکی باریک، شتێک وەک زووڕنا، لە تووتکە سەگە تووڕە و تۆسنەکەی دابێ. ئەو مایڵدڕێد ەی دەقیژێنی لە خوار منەوە دەژی. سێ ژنی لاوی خەڵکی کۆنێکتیکەت یش لەسەروو منەوە دەژین. ئینجا لە نهۆمی زەوینییش خانمێکی پیانۆژەن هەیە و چەند پانپانۆکێکەرێکیش لە قاتی خواری خوارەوە. من کەسێکی خۆپارێزم، دایکێک، حەزیشم لێیە زوو بچمە نێو تەختەخەو و بخەوم-بەڵام چۆن دەکرێ لەم بینایەدا ژیانێکی بێ دەریدیسەری بژیم...

هان کانگ و دیبۆرا سمس: زۆر دڵڕفێنە لە ئەگەر و وردەکارییەکانی زمان ڕابمێنیت

نووسەر و وەرگێڕی براوەی خەڵاتی مان بووکەری نێونەتەوەیی باسی پەیوەندییەکانی خۆیان دەکەن لە کاتی وەرگێڕان و نووسیندا و هەروەها ئەو زەحمەتییانەی لە سەروەختی کارکردندا بەهۆی جیاوازی کات بەپێی شوێنی جیۆگرافییان، هاتووە پێش. و. لە ئینگلیزییەوە: هەژار عوسمان دیبۆرا سمس لە کاتێکدا ڕۆمانی ڕووەکی یەکەمین کاری وەرگێڕانی من بوو بەڵام هیچ نەمدەزانی کە پرۆسەکە لە گشت ڕووەکانەوە چۆن دەچێتە پێش، تەنها ئەوەندە نەبێ کە ڕۆژ بە ڕۆژ بە تەنیا خەریکی وەرگێڕانی بووم. لە کاتی بەسەربردنی زۆربەی کاتەکانم بە خوێندنەوەوە و نە هاتنە ئارای هیچ جیاوازییەک لەنێوان ڕۆمانی وەرگێڕدراو و ڕۆمان بە ئینگلیزی، بڕیارم دا پاش دەرچوونم لە زانکۆ زمانێکی تر فێر ببم و ببمە وەرگێڕی ئەدەبی. زمانی کۆریاییم هەڵبژارد و بۆ ئەوەش هۆی پراگماتیکی خۆمم هەبوو و لەبەر ئەوەشی دەمزانی ئەو وڵاتە زۆر دیمەنی زیندووی ئەدەبی تێدایە، بەڵام ڕاستیییەکەی پیشتر هیچم نەخوێندبوویەوە لەو زمانەوە، چونکە وەرگێڕانیان نەبوو. گەشبینانە لەسەر تویتەرەکەم نووسیم کە من وەرگێڕم و لە کۆتاییدا پێشنیازی ڕۆمانی ڕووەکی م کرد بۆ دەزگایەکی بڵا...