التخطي إلى المحتوى الرئيسي

مایڵدڕێد و زووڕنا



لیدیا دەیڤس
هەژار عوسمان لە ئینگلیزییەوە کردوویە بە کوردی


دوێنێشەو مایڵدڕێد، دراوسێکەم لە نهۆمی خوارەوە، بە زووڕنایەک دەسپەڕی کرد. زووڕناکە خیسەخیس و زیقەی دەهات لە قوزیدا. مایڵدڕێد ناڵاندی. دواتر، کە پێم وابوو ئاوی هاتووەتەوە، دەستی کرد بە ئاهـ و ئۆف. بە کتێبێکەوە لەمەڕ هیندستان لەسەر تەختەخەوەکەم پاڵکەوتبووم. دەمتوانی هەست بەو خۆشییەی بکەم کە لە نهۆمی خوارەوە وەک هەڵم بەرز دەبوویەوە بۆ ژوورەکەم. بێ گومان دەشێ چەند  ڕوونکردنەوەیەکی دیکەیش هەبن لەسەر ئەوەی گوێم لێی بوو. ڕەنگە ئەوە زووڕنا نەبووبێ بەڵکوو زووڕناژەن بووبێ کە خەریک بووە ژەنیویەتییە مایڵدڕێد. یاخود دەشکرێ خەریک بووبێ بە شتێکی باریک، شتێک وەک زووڕنا، لە تووتکە سەگە تووڕە و تۆسنەکەی دابێ.

ئەو مایڵدڕێدەی دەقیژێنی لە خوار منەوە دەژی. سێ ژنی لاوی خەڵکی کۆنێکتیکەتیش لەسەروو منەوە دەژین. ئینجا لە نهۆمی زەوینییش خانمێکی پیانۆژەن هەیە و چەند پانپانۆکێکەرێکیش لە قاتی خواری خوارەوە. من کەسێکی خۆپارێزم، دایکێک، حەزیشم لێیە زوو بچمە نێو تەختەخەو و بخەوم-بەڵام چۆن دەکرێ لەم بینایەدا ژیانێکی بێ دەریدیسەری بژیم؟ ئێرە مەیانی ئەو قوزانەیە کە گڕیان لێ هەڵدەستێ و لیپاولیپن لە ئاو: سیانزە قوز و یەک کێر، ئەویش هیی کوڕە بچووکەکەم.

سەرچاوە: چیرۆکە کۆکراوەکانی لیدیا دەیڤس

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

ئەمشەو بایەکی سارد هەڵ دەکا

نوا سیسیرۆ – چیرۆک و. لە ئینگلیزییەوە: هەژار عوسمان ڤاسیلی دوێنێ هیوای هەبوو. لەگەڵ ساشا ی خوشکی لەسەر مێزی موبەقەکە دانیشت و لەفەیان دەخوارد، ساشا دەڵێ '' ڤاسیلی ، گوێی نادەمێ ئەگەر قەحپەیەک دەستخەیت. دەی خۆم دوایی پارەیەکی باش لە باڕ پەیدا دەکەم. دەبێ بیکەیت.'' ''دەزانم، بەس پارە، بزانێ پارەت پێ نییە دەڕوا.'' ''من پارەت دەدەمێ.'' ''نا، پارە، بزانێ پارەم پێ نییە دەڕوا، منیش دەمرم، مردن.'' ''نا، گوێبگرە، تۆ پێویستە گان بکەیت. ئەوە چەند مانگێکە. تەواو شەرمن بوویتە و بڕوابەخۆبوونت لەدەست داوە.'' ''وەک دەوڵەت.'' ''نا، ڤاسیلی ، دەوڵەت نا. دەست هەڵگرە لەم بیرکردنەوە حیزانەت لەسەر دەوڵەت. دەوڵەت گرنگیی بە تۆ نادا، واز بێنە لە بیرکردنەوە لە دەوڵەت و بیر لە کێرت بکەرەوە. ئەمڕۆ کێرت زۆر لە دەوڵەت گرنگترە.'' ''ئێستا زۆر سەرقاڵم بە بیرکردنەوە لە دەوڵەت.'' ''دەوڵەت وەل کە، کێر، بیر لە کێر بکەرەوە.'' ''کێر....

چی تر ناتوانم شەڕ بکەم

دوا نامەی ڤێرجینیا وۆڵف بۆ لیۆناردی مێردی ئیلوسترەیشن: کاترین ڕاتکە هەژار عوسمان لە ئینگلیزییەوە کردوویە بە کوردی ئێوارەیەکی مانگی ئازاری ١٩٤١ ڤێرجینیا وۆڵف بە خووساوی دەگەڕێتەوە ماڵ، هەر ئەوەی کە دواتر وا باس کرا ڤێرجینیا لە هەوڵێکی خۆکوشتندا فەشەلی هێناوە. جەخار، پاشی چەند ڕۆژێکی کەم، لە ٢٨ی ئازاردا جارێکی دیکە هەوڵی خۆکوشتنی دایەوە، لێ ئەمجارەیان لە دەست تەقەلاکانی بۆ ڕاکردن لەو ساتانەی تیایدا دەژیا و بۆ دەربازبوون لە نەخۆشیی ئەقڵی، نەجاتی بوو. لە ڕۆژی مەرگی ڤێرجینیا دا، لیۆنارد ی مێردی نامەیەکی دڵهەژێنەی لەسەر ڕەفەی ئاگردانەکەیان دۆزییەوە. جەستەی ڤێرجینیا دوای حەفتەیەک لە ڕووباری ئووزدا دۆزرایەوە کە گیرفانەکانی لە خڕکەبەرد پڕ کردبوون. دەقی نامەکە؛ عەزیزترینم،   هەست بەو دڵنیاییەوە دەکەم کە دووبارە شێت دەبمەوە. هەست دەکەم جارێکی تر ناتوانین ئەو کات و ساتە سامناکانە ئەزموون بکەینەوە. ئەم جارەیان چاک نابمەوە. هەمدیس چەند دەنگێک دەبیستم، هیچ تەرکیزم نییە. سا ئەمێستا وا خەریکم هەر ئەو شتە دەکەم کە باشترین شتێکە بیکەم. تۆ مەزنترین خۆشبە...

پۆڵ بیتی بە ڕۆمانی ''ناپاکی'' خەڵاتی مان بووکەری ٢٠١٦ـی بردەوە

پۆڵ بیتی، ڕۆماننووس وەرگێڕان و ئامادەکردن: هەژار عوسمان ڕۆژی ٢٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٦ لە گایدهۆڵی لەندەن ''پۆڵ بیتی'' بووە یەکەمین نووسەری ئەمەریکایی سەرەڕای ڕۆمانە تەنزئامێزە نەژادییەکەی (ناپاکی) کە خەڵاتی مان بووکەر لە مێژووی ٤٨ ساڵەیدا بباتەوە. چیرۆکی ڕۆمانەکە لە زاری پیاوێکی گەنجی ڕەشپێستی ئەفریکایی-ئەمەریکایی بە ناوی ''بۆنبۆن''ـەوە دەگێڕێتەوە کە هەوڵ دەدا هەمدیسان کۆیلایەتی و نەژادپەرستی دابێنێتەوە لە گەڕەکێکی هەژارنشین و دەوروبەری شاری لۆس ئەنجلس . ئەماندا فۆرمان، سەرۆکی لیژنەی داوەرانی خەڵاتی مان بووکەری ٢٠١٦ گوتویەتی کە نزیکەی چوار سەعاتی خایاندووە تاکوو توانیویانە بگەنە  بڕیارێکی هاوبەش و لە بارەی کتێبەکەشەوە گوتویەتی  ''ڕۆمانەکە ناوسکی هەرچی تابۆی کۆمەڵایەتی هەیە دڕیویەتی و هێناویەتییە دەرەوە. ڕۆمان پێویست ناکا ئاسوودە و دڵخۆش بکا. هەقیقەت بە دەگمەن خۆش و جوانە و ئەم ڕۆمانەش ئەو ڕۆمانەیە کە خوێنەر بە بزمار لە خاچ دەدا و بە خۆشییەوە بەجێی دێڵێ، ئەگەرچی لە کاتێکدا بە بزمار بە خاچەکەوەیت کەچی ختووکەت دێ. ئەمەش ئەو هێزەی...