التخطي إلى المحتوى الرئيسي

المشاركات

نوێترین پۆست

ئایا ئێران ڕازی دەبێت لە سنووری جۆلان دوور بخرێتەوە؟

  سنووری جۆلان [سنووری نێوان ئیسرائیل و سووریە] سەنتەری کارنیگی بۆ توێژینەوە لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و: هەژار عوسمان ئەم بابەتە توێژینەوە و بیروڕا وەرگرتنی ئەو شارەزایانەیە کە سەرقاڵی تۆێژینەوەن لە ئاسایش و سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئیلیۆت ئەبرامس | توێژەری باڵا لە ئەنجوومەنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ پەیوەندییە دەرەکییەکان، یاریدەدەری پێشووی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا و جێگری پێشووی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا توانای ئێران بۆ مانەوە لەسەر سنووری جۆلان [سنووری نێوان ئیسرائیل و سووریە] پەیوەندیی بە ڕووسیاوە هەیە، کە بەرگری و بەربەستی ئاسمانی لە بەرامبەر ئیسرائیل بۆ دابین دەکات. ئەگەر، وەک حاڵی حازر کە هەیە، ڕووسییەکان نەیانەوێت ئێران لە سنووری جۆلانەوە هەڕەشە لە ئیسرائیل بکات، ئەوا ئێران زۆر بۆی زەحمەت دەبێت تا بتوانێت لەوێ بمێنێتەوە. دوو شت ڕوونن. یەکەم، ئیسرائیل توند و سوورە لەسەر ئەوەی ڕێگریی لە ئێران بکات تا نەهێڵێت وەک چۆن لە باشووری لوبنان حیزبوڵای دروست کرد، لە باشووری سووریەش شتێکی هاوشێوە دروست بکات. دووەم، ڕووسیا هیچ ئارەزوویەکی لەوە ن...
آخر المشاركات

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبێ سەرگەورە

ن: چاس دەبلیو فریمان – باڵیۆزی پێشووی ئەمەریکا لە سعودیە، دیپلۆمات و شیکەرەوە و نووسەر و: هەژار عوسمان ڕۆژگارێک وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پشتیان بە پارێزگاری و ڕێنوێنی و پشتگیریی ئەمەریکا دەبەست. کەنداوی سوێز دەرسێکی وای فێری ئیسرائیل و بەریتانیا و فەرەنسا کرد کە بەبێ قایلبوونی واشنتن، سیاسەتەکانیان بۆ ناچنە سەر و سەرکەوتوو نابن. پاشگەزبوونەوە و هەڵگەڕانەوەی میسڕ ئاستی توانای خۆی بۆ کێبڕکێکردن لەسەر بریکارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پیشانی ڕووسیا دا. ئەوە سەرکردایەتیی ئەمەریکا بوو کە وای کرد هەریەک لە ئیسرائیل و میسڕ و ئەردەن کۆتایی بە جەنگی نێوانیان بهێنن. پایە و جێگیربوونی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بەشێکی پەیوەندیی بەو ناوەندگیرییە دیپلۆماسییەوە هەبوو کە ئامانجی دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بوو بۆ پێکەوەژیانێکی ئاشتییانە لەنێوان ئیسرائیلییەکان و فەلەستینییەکان و شەرعییەتدان بە ئیسرائیل لەلایەن دەوڵەتە عەرەبە دراوسێکانییەوە. جگە لەو دۆزانەی پەیوەندییان بە ئیسرائیلەوە هەیە، زۆرێک لە حوکوومەتە عەرەبییەکان شوێن ئەمەریکا کەوتوون بۆ هەر کوێیەک پێشڕەوی کردبێت. هەرەسی یەکیەتیی سۆڤیەت ک...

عەبادی دیکتاتۆرە و یەکێک نییە لە دیارترین بیرمەندەکان

حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق وەرگێڕانی: هەژار عوسمان گۆڤاری فۆڕن پۆڵسی لە لیستی دیارترین بیرمەندانی ساڵی 2017دا، حەیدەر عەبادی وەک بیرمەند داناوە. عەبادی لە لیستەکەی ''فۆڕن پۆڵسی''دا ژمارە 65ـە. فۆڕن پۆڵسی لەو بابەتەدا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە عەبادی شەڕی کردووە بۆ یەکگرتوویی عێراق، چڵە زەیتوونی پێشکەش بە کوردەکان کردووە [پێشکەشکردنی چڵە زەیتوون بە واتای پێشاندانی نیەتی ئاشتی و کۆتاییهێنان بە شەڕوشۆڕە] و تەنانەت فەرمانی کردووە ئێران لە هەندێک ناوچەی دیاریکراوی عێراقدا بچێتە دەرەوە. لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێدا، ڕوونە کە تەواوی ئەم بانگەشانە هێند دوور نین لە ڕاستییەوە. بەپێچەوانەی بانگەشەکانی گۆڤاری فۆڕن پۆڵسی، عەبادی هەر وەک مالیکی، کە دەستدرێژیی سێکسی کردووەتە سەر هاووڵاتییانی و کوشتوونی، نوێنەرێکی تائیفیی دیکەی ئێرانە. عەبادی ستەمکار و دیکتاتۆرە، نەک بیرمەندێکی خاوەن بیر. لەژێر دەسەڵاتی عەبادیدا، هەرێمی کوردستانی عێراق ئازارێکی گورچکبڕیان بەدەست سوپای پاسدارانی ئێران، سوپای عێراق و حەشدی شەعبییەوە چەشت دوای ئەوەی کەرکووک و دووز خورماتوو و ناوچە جێ...

ناتوانیت هەڵەبژاری لاپەڕەی بەتاڵ بکەیت

ڕۆتیناتی ڕۆژانەی نووسەرە گەورەکان     وەرگێڕان و ئامادەکردن: هەژار عوسمان ئێمە زۆر جاران وای دەخەمڵێنین کە شتە گەورەکان ئەو کەسانە ئەنجامی دەدەن کە بەهرەی سروشتی و توانا و ژیرییان وەکوو ڕەحمەت بەسەردا ڕژاوە. بەڵام چەند شتی گەورەیش لەلایەن کەسانێکەوە ئەنجام دراون کە بە تەواوی درکیان بە وزەی شاراوەی ناو خۆیان نەکردووە؟ وا بیر دەکەمەوە زۆربەمان، بە خۆیشمەوە، دەتوانین زۆر شتی گەورەترین لەوەی تا ئێستا کردوومانە بیکەین- باشترین ئیشەکانی ئێمە دەکرێ هێشتا لە ناوەوەماندا بن. کەوایە چۆن دەتوانیت ئەو وزە و پۆتێنشڵە لە خۆت دەربێنیت و لەگەڵ جیهاندا بەشی بکەیت؟ ڕەنگە باشترین ڕێگە باشترکردنی ڕۆتیناتی ڕۆژانە بێ. وەک نموونە با سەیرێکی ڕۆتیناتی ڕۆژانەی نووسەرە بەناوبانگەکان بکەین؛ ئەوانەی مردوون و ئەوانەیشی کە هێشتاکە دەژین. هاروکی موراکامی هاروکی موراکامی: ''دووبارەکردنەوە بۆ خۆی دەبێتە شتێکی گرنگ.'' لە چاوپێکەوتنێکی ساڵی ٢٠١٤ـدا، موراکامی باسی خووە جەستەیی و ئەقڵییەکانی خۆی دەکا: کاتێک خەریکی نووسینی ڕۆمانێکم، لە سەعات چواری بەیانی لە خەو هەڵدەستم و پێنج تا ...

نووسین ماسکی مەرگی بیرۆکەکەی خۆیەتی

چەند ئامۆژگارییەکی زەمەننەناسی واڵتەر بینیامین دەربارەی نووسین Foto: Walter Benjamin en la Biblioteca Nacional de Francia, 1939 ئامادەکردن و وەرگێڕان: هەژار عوسمان ڕەخنەگری ئەدەبیی ئەڵمانی، فەیلەسوف و وتارنووس واڵتەر بینیامین لە پاژی ''پۆست بەبێ پسووڵەی حساب''ـی کتێبی ''شەقامی یەک ئاڕاستە''ـدا  سیازدە تێزی بنەڕەتی؛ هەر وەک تێزگەلێکی بەهای پاراستنی دەفتەری یادداشت (ڤێرجینیا وۆڵف)، ماوەی هەڵهاتنی بیرۆکەکان (تی ئێس ئیلیۆت)، ڕۆڵی دیسپلین-زەبتوڕەبت (هێنری میللەر) و قۆناغە جیاوازەکانی نووسین (ماڵکۆڵم کاولی)، لەمەڕ تەکنیکی نووسەر دەخاتە ڕوو: ١. هەرکێ نیازی دەستدانە کارێکی گەورەی هەبێت پێویستە لەگەڵ خودی خۆی خۆگر و میهرەبان بێت، کاتێکی تەواو تەرخان بکات و ڕێ بەوە نەدات کە هیچ شتێک ببێتە پێشداوەری بۆ شتی پاش خۆی. ٢. بەوپەڕی دڵنیاییەوە، قسە لەبارەی ئەو شتەوە بکە کە نووسیوتە، بەڵام هیچی لێ مەخوێنەرەوە هەتا کاتێک نووسینەکەت بەردەوامە و تەواو نەبووە. هەموو چەشنە قایلبوونێک کە لەم ڕێگەیە وەدەست دێ ڕیتم-ئیقاعەکەت هێواشتر دەکاتەوە. ٣. ل...