التخطي إلى المحتوى الرئيسي

عەبادی دیکتاتۆرە و یەکێک نییە لە دیارترین بیرمەندەکان

حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

وەرگێڕانی: هەژار عوسمان


گۆڤاری فۆڕن پۆڵسی لە لیستی دیارترین بیرمەندانی ساڵی 2017دا، حەیدەر عەبادی وەک بیرمەند داناوە. عەبادی لە لیستەکەی ''فۆڕن پۆڵسی''دا ژمارە 65ـە. فۆڕن پۆڵسی لەو بابەتەدا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە عەبادی شەڕی کردووە بۆ یەکگرتوویی عێراق، چڵە زەیتوونی پێشکەش بە کوردەکان کردووە [پێشکەشکردنی چڵە زەیتوون بە واتای پێشاندانی نیەتی ئاشتی و کۆتاییهێنان بە شەڕوشۆڕە] و تەنانەت فەرمانی کردووە ئێران لە هەندێک ناوچەی دیاریکراوی عێراقدا بچێتە دەرەوە. لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێدا، ڕوونە کە تەواوی ئەم بانگەشانە هێند دوور نین لە ڕاستییەوە. بەپێچەوانەی بانگەشەکانی گۆڤاری فۆڕن پۆڵسی، عەبادی هەر وەک مالیکی، کە دەستدرێژیی سێکسی کردووەتە سەر هاووڵاتییانی و کوشتوونی، نوێنەرێکی تائیفیی دیکەی ئێرانە. عەبادی ستەمکار و دیکتاتۆرە، نەک بیرمەندێکی خاوەن بیر.

لەژێر دەسەڵاتی عەبادیدا، هەرێمی کوردستانی عێراق ئازارێکی گورچکبڕیان بەدەست سوپای پاسدارانی ئێران، سوپای عێراق و حەشدی شەعبییەوە چەشت دوای ئەوەی کەرکووک و دووز خورماتوو و ناوچە جێناکۆکەکانیان پاش ڕیفراندۆم داگیر کرد و خەڵکی ئەو ناوچانەش ناچار بوون لەتاو ژیانی خۆیان لە شار و شوێنەکانیان هەڵبێن. دوای داگیرکردنەکە، سوپای عێراق و هاوپەیمانەکانی چەندین خەڵکیان ڕفاندووە، دەستدرێژیی سێکسییان کردووەتە سەر زۆر کەس و ئەو کەسانەشیان دەستگیرکردووە کە چەک و ئاڵای کوردستانیان هەیە و پشتگیری لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن. پاشان، خانوو و ماڵی زۆر کورد لە کەرکووک و دووز و ناوچەکانی تر سوتێنراون و تەختی ئەرز کراون. ماڵی چەندان کوردیش تاڵان کراوە.

دوای دەستگرتن بەسەر کەرکووک و ناوچەکانی دەوربەریدا، زیاتر لە 180 هەزار کورد بەهۆی عەبادی و هاوپەیمانەکانییەوە ئاوارە بوون. ئەم دۆخە فشارێکی دیکەی بۆسەر فشارەکانی سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان دروست کردووە و بووەتە هۆی کەمبوونەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و لەو ڕۆژەشەوە یەک دیناریان لە بەغداوە بۆ ڕەوانە نەکراوە هەتا لە ناوچەکانیاندا خەمێک لە دۆخی ئاوارەکان بخۆن. پێش ئەوەش، حکوومەتی هەرێمی کوردستان میوانداریی زیاتر لە 1.2 ملیۆن پەنابەر و ئاوارە کردووە، لەناویاندا چەندان ئێزدی و مەسیحی هەن کە لە دەست داعش هەڵاتوون، ئەمەش وای کردووە ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان 30% زیاد بکات.
داخستنی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی بە ڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەکاندا، دۆخێکی دروست کردووە کە وڵاتانی دیکە نەتوانن ئەو یارمەتییە مرۆیی و داراییانە ڕەوانەی کوردستان بکەن کە پێویستیانە. حکوومەتی ناوەندیی عێراقیش هەوڵی دەستڕاگەیشتنی کوردەکانی بە پێویستییە مرۆییەکانیان زۆر سەخت کردووە، ئەمەش کاریگەریی خراپی کردووتە سەر تەندروستیی چەندین پێشمەرگە کە پێویستیان بە چارەسەرە لە دەرەوەی وڵات، دوای ئەوەی لە شەڕی داعشدا بریندار بوون، کاریگەریشی کردووەتە سەر ئەو بڕە خۆراکەی دەبەخشرێت بە هاووڵاتییە کوردەکان دوای بوومەلەرزە کارەساتئامێزەکە کە گوڕەکەی 7.3 پلە بوو. لە کورتیدا، هەر سەرۆکێک پێویستیی هاووڵاتییەکانی پشتگوێ خست و خەڵکەکەی بۆ بەرژەوەندیی سیاسیی خۆی برسی کرد، ئەوا ئەو سەرۆکە دابەشکارە نەک یەکخەر وەک ئەوەی ''فۆڕن پۆڵسی'' بانگەشەی بۆ دەکات.

وەک ئەوەی خوێ بکاتە برینی کوردەکانەوە، عەبادی ددانی بە  قوربانیانی 1824 خێزانی شەهید و زیاتر لە 10 هەزار پێشمەرگەی بریندار نەنا کە شەڕی داعشیان کرد. بەهەرحاڵ، عەبادی، سەرکوتکاری و فشارخستنە سەر خەڵکی کوردی کەرکووک بە بەزاندنی داعش بەراورد دەکات. د. بەختیار شاوەیس، پەرلەمانتاری یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ، ''وتارەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق تائیفی بوو و ئاڕاستەی چەند گرووپێکی دیاریکراو بوو، نەک ئەوەی ئاڕاستەی تەواوی نەتەوەکانی عێراق بێت.'' شاوەیس ئەوەشی گوت کە ناونەهێنانی پێشمەرگە پێشێلکردنی دەستووری عێراقە، لەکاتێکدا لە دەستووردا وا تۆمار کراوە کە پێشمەرگە بەشێکە لە تەواوی سیستمی بەرگریی عێراق. وەزیری پێشمەرگەش دەڵێ، ''چۆن سەرۆک وەزیران عەبادی چاوەڕێی ئەوە دەکات کە خێزانی شەهیدەکان و پێشمەرگە بریندارەکان و خەڵکی کوردستان دڵسۆز بن بۆ عێراق لە کاتێکدا بە زاریدا هەڵنایە ناوی پێشمەرگە بهێنێت و قوربانییەکانیان بەرز بنرخێنێت؟''

پێویستە کەسێک لە ئیدیتۆری گۆڤاری فۆڕن پۆڵسی بپرسێت، ئەگەر عەبادی یەکخەری عێراقە و دیکتاتۆرێکی تائیفی نییە، بۆچی ڕەتی کردووەتە کە هیچ گفتوگۆ و دانوستانێک لەگەڵ کوردەکان ناکات؟ بۆچی وەها گەمارۆیەکی وەحشییانەی خستووەتە سەر کوردەکان لە بەرانبەر گوزارشتکردن لە مافی دیمۆکراتییانەی خۆیان؟ بۆچی بەدوای ئەوەوەیە کە دەست بخاتە بینی کوردەکان و تا ئاستی مەرگ برسییان بکات؟ بۆچی هێزەکانی عەبادی خەڵکی کورد دەڕفێنن و دەستگیریان دەکەن و دەستدرێژیی سێکسییان دەکەنە سەر؟ بۆچی ماڵی کوردەکان دەسووتێنیت و تاڵانیان دەکات؟ ئەی ئەگەر عەبادی گوێڕایەڵی ئێران نییە، بۆچی ئێرانی هێناوە تاکوو ڕۆڵێکی وەحشییانەیان لە سەرکوتکردنی کوردەکان هەبێت و بۆچی بە دەستەڵاتەکەی هەموو شتێک دەکات لەپێناو پەرەپێدانی بەرژەوەندییەکانی ئێران و زیانگەیاندن بە ئەمەریکا؟ ئەی ئەگەر عەبادی لیبراڵێکی ڕاستەقینەیە، بۆچی چەند ناوچەیەکی لە نەتەوەی کورد پاک کردەوە ڕێک وەک ئەوەی داعش کردی؟ عەبادی زۆر باشتر نییە لە داعش، کە ماڵەکانیان دەسووتاند، بە کۆمەڵ دەستدرێژیی سێکسییان دەکردە سەر ژنان و پاکتاوی ڕەگەزیی کوردیان دەکرد! ئەگەر عەبادی یەکێکە لە بیرمەندە دیارەکانی ساڵی 2017 بێت، ئەوا دنیاکەمان ئەخلاقی لەدەستداوە و بیرمەندی دیار چ مانایەکی هەیە!

عەبادی، جۆن ئێف. کەنەدی نییە. عەبادی فرانکلین دی. ڕۆزفێڵت نییە، ئەبراهام لینکن نییە، جۆرج واشنتن نییە، تۆماس جێفرسن و هیچ سەرۆکێکی گەورەی دنیا نییە کە شایان بەوە بێت ناوی لە مێژوودا وەک بیرمەندی دیار تۆمار بکرێت، ئەو بیرمەندانەی کاریگەرییان لەسەر مرۆڤایەتی هەبووە بەرەو باشتر. بەپێچەوانە، عەبادی هەمان مامەڵەی نوری مالیکی، بەشار ئەسەد، ئایەتووڵا خومەینی، ئیسماعیل هەنییە و هەر دیکتاتۆرێکی تائیفیی دیکەی گوێڕایەڵی ئێرانی لەگەڵ کوردەکان و گرووپەکانی تری عێراقدا کردووە. ئیدتۆری فۆڕن پۆڵسی هەڵەیەکی کوشندەی کردووە کە وەها شەرەفێکی بە عەبادی بەخشیووە.


سەرچاوە: foreignpolicyblogs

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

ئەمشەو بایەکی سارد هەڵ دەکا

نوا سیسیرۆ – چیرۆک و. لە ئینگلیزییەوە: هەژار عوسمان ڤاسیلی دوێنێ هیوای هەبوو. لەگەڵ ساشا ی خوشکی لەسەر مێزی موبەقەکە دانیشت و لەفەیان دەخوارد، ساشا دەڵێ '' ڤاسیلی ، گوێی نادەمێ ئەگەر قەحپەیەک دەستخەیت. دەی خۆم دوایی پارەیەکی باش لە باڕ پەیدا دەکەم. دەبێ بیکەیت.'' ''دەزانم، بەس پارە، بزانێ پارەت پێ نییە دەڕوا.'' ''من پارەت دەدەمێ.'' ''نا، پارە، بزانێ پارەم پێ نییە دەڕوا، منیش دەمرم، مردن.'' ''نا، گوێبگرە، تۆ پێویستە گان بکەیت. ئەوە چەند مانگێکە. تەواو شەرمن بوویتە و بڕوابەخۆبوونت لەدەست داوە.'' ''وەک دەوڵەت.'' ''نا، ڤاسیلی ، دەوڵەت نا. دەست هەڵگرە لەم بیرکردنەوە حیزانەت لەسەر دەوڵەت. دەوڵەت گرنگیی بە تۆ نادا، واز بێنە لە بیرکردنەوە لە دەوڵەت و بیر لە کێرت بکەرەوە. ئەمڕۆ کێرت زۆر لە دەوڵەت گرنگترە.'' ''ئێستا زۆر سەرقاڵم بە بیرکردنەوە لە دەوڵەت.'' ''دەوڵەت وەل کە، کێر، بیر لە کێر بکەرەوە.'' ''کێر....

چی تر ناتوانم شەڕ بکەم

دوا نامەی ڤێرجینیا وۆڵف بۆ لیۆناردی مێردی ئیلوسترەیشن: کاترین ڕاتکە هەژار عوسمان لە ئینگلیزییەوە کردوویە بە کوردی ئێوارەیەکی مانگی ئازاری ١٩٤١ ڤێرجینیا وۆڵف بە خووساوی دەگەڕێتەوە ماڵ، هەر ئەوەی کە دواتر وا باس کرا ڤێرجینیا لە هەوڵێکی خۆکوشتندا فەشەلی هێناوە. جەخار، پاشی چەند ڕۆژێکی کەم، لە ٢٨ی ئازاردا جارێکی دیکە هەوڵی خۆکوشتنی دایەوە، لێ ئەمجارەیان لە دەست تەقەلاکانی بۆ ڕاکردن لەو ساتانەی تیایدا دەژیا و بۆ دەربازبوون لە نەخۆشیی ئەقڵی، نەجاتی بوو. لە ڕۆژی مەرگی ڤێرجینیا دا، لیۆنارد ی مێردی نامەیەکی دڵهەژێنەی لەسەر ڕەفەی ئاگردانەکەیان دۆزییەوە. جەستەی ڤێرجینیا دوای حەفتەیەک لە ڕووباری ئووزدا دۆزرایەوە کە گیرفانەکانی لە خڕکەبەرد پڕ کردبوون. دەقی نامەکە؛ عەزیزترینم،   هەست بەو دڵنیاییەوە دەکەم کە دووبارە شێت دەبمەوە. هەست دەکەم جارێکی تر ناتوانین ئەو کات و ساتە سامناکانە ئەزموون بکەینەوە. ئەم جارەیان چاک نابمەوە. هەمدیس چەند دەنگێک دەبیستم، هیچ تەرکیزم نییە. سا ئەمێستا وا خەریکم هەر ئەو شتە دەکەم کە باشترین شتێکە بیکەم. تۆ مەزنترین خۆشبە...

پۆڵ بیتی بە ڕۆمانی ''ناپاکی'' خەڵاتی مان بووکەری ٢٠١٦ـی بردەوە

پۆڵ بیتی، ڕۆماننووس وەرگێڕان و ئامادەکردن: هەژار عوسمان ڕۆژی ٢٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٦ لە گایدهۆڵی لەندەن ''پۆڵ بیتی'' بووە یەکەمین نووسەری ئەمەریکایی سەرەڕای ڕۆمانە تەنزئامێزە نەژادییەکەی (ناپاکی) کە خەڵاتی مان بووکەر لە مێژووی ٤٨ ساڵەیدا بباتەوە. چیرۆکی ڕۆمانەکە لە زاری پیاوێکی گەنجی ڕەشپێستی ئەفریکایی-ئەمەریکایی بە ناوی ''بۆنبۆن''ـەوە دەگێڕێتەوە کە هەوڵ دەدا هەمدیسان کۆیلایەتی و نەژادپەرستی دابێنێتەوە لە گەڕەکێکی هەژارنشین و دەوروبەری شاری لۆس ئەنجلس . ئەماندا فۆرمان، سەرۆکی لیژنەی داوەرانی خەڵاتی مان بووکەری ٢٠١٦ گوتویەتی کە نزیکەی چوار سەعاتی خایاندووە تاکوو توانیویانە بگەنە  بڕیارێکی هاوبەش و لە بارەی کتێبەکەشەوە گوتویەتی  ''ڕۆمانەکە ناوسکی هەرچی تابۆی کۆمەڵایەتی هەیە دڕیویەتی و هێناویەتییە دەرەوە. ڕۆمان پێویست ناکا ئاسوودە و دڵخۆش بکا. هەقیقەت بە دەگمەن خۆش و جوانە و ئەم ڕۆمانەش ئەو ڕۆمانەیە کە خوێنەر بە بزمار لە خاچ دەدا و بە خۆشییەوە بەجێی دێڵێ، ئەگەرچی لە کاتێکدا بە بزمار بە خاچەکەوەیت کەچی ختووکەت دێ. ئەمەش ئەو هێزەی...