التخطي إلى المحتوى الرئيسي

نووسین ماسکی مەرگی بیرۆکەکەی خۆیەتی

چەند ئامۆژگارییەکی زەمەننەناسی واڵتەر بینیامین دەربارەی نووسین

Foto: Walter Benjamin en la Biblioteca Nacional de Francia, 1939
ئامادەکردن و وەرگێڕان: هەژار عوسمان


ڕەخنەگری ئەدەبیی ئەڵمانی، فەیلەسوف و وتارنووس واڵتەر بینیامین لە پاژی ''پۆست بەبێ پسووڵەی حساب''ـی کتێبی ''شەقامی یەک ئاڕاستە''ـدا  سیازدە تێزی بنەڕەتی؛ هەروەک تێزگەلێکی بەهای پاراستنی دەفتەری یادداشت (ڤێرجینیا وۆڵف)، ماوەی هەڵهاتنی بیرۆکەکان (تی ئێس ئیلیۆت)، ڕۆڵی دیسپلین-زەبتوڕەبت (هێنری میللەر) و قۆناغە جیاوازەکانی نووسین (ماڵکۆڵم کاولی)، لەمەڕ تەکنیکی نووسەر دەخاتە ڕوو:

١. هەرکێ نیازی دەستدانە کارێکی گەورەی هەبێت پێویستە لەگەڵ خودی خۆی خۆگر و میهرەبان بێت، کاتێکی تەواو تەرخان بکات و ڕێ بەوە نەدات کە هیچ شتێک ببێتە پێشداوەری بۆ شتی پاش خۆی.
٢. بەوپەڕی دڵنیاییەوە، قسە لەبارەی ئەو شتەوە بکە کە نووسیوتە، بەڵام هیچی لێ مەخوێنەرەوە هەتا کاتێک نووسینەکەت بەردەوامە و تەواو نەبووە. هەموو چەشنە قایلبوونێک کە لەم ڕێگەیە وەدەست دێ ڕیتم-ئیقاعەکەت هێواشتر دەکاتەوە.
٣. لە هەلومەرجەکانی نووسیندا ڕێ لەوە بگرە دۆخت ناوەنجی بێت یاخود ئەوەندە ئاسایی بێت بەشی ئەوە نەکات متمانەت بە خۆت هەبێت. نیمچە-حەساوە، بۆ باکگراوندی کۆمەڵە دەنگێکی نزم و ناخۆش، شتێکی شەرمهێنە. لەلایەکی دیکەوە، هەندێک دەنگی دیکەی باکگراوند هەن کە بە نیازی مەشق لە پێرفۆرمێکی میوزیکیدا لێ دەدرێن هێندەی درکی بێدەنگیی شەو گرنگن. ئەگەر ئەوەی دواییان گوێی ناوەوە تیژ بکاتەوە، ئەوەی پێشوویان وەک سەنگی مەحەکە بۆ ستایڵ و مانای پارچە نووسینێکی تەواو مەزن و ناشتنی سەختترین ئەو دەنگانەی کۆنترۆڵ ناکرێن.
٤. وازبێنە لە ماتریاڵ-ماددە هەڕەمەکییەکانی نووسین. وابەستەبوون بە کاخەز و قەڵەم و حیبر سوودبەخشە. نەک بۆ خۆشگوزەرانی، بەڵام زەنگینیی لەم هۆ و ئامرازانەدا بێ سێ و دوو پێویستییە و زیاد لە حەد گرنگە.
٥. مەهێڵە هیچ بیرێک بە شاراوەیی و نەزانراوی تێپەڕێت، هەروەتر دایمە لە دەفتەری یادداشتەکەتدا وەکچۆن بەرپرسان لیستی ناوی بێگانەکان تۆمار دەکەن، تۆش ئاوا شتەکان تۆمار بکە.
٦. وا بکە قەڵەمەکەت خەیاڵ نەیباتەوە و خۆدوورگر بێ لە ئیلهام، کە دواتر بە هێزی موگناتیسەوە شتەکان و کەسەکان کێش دەکات. چەندێک بە وریاییەوە نووسینی بیرۆکەیەک دوا بخەیت ئەوەندە گەشەی پێ دەدەیت. قسەکردن بیر دەبەزێنێت، لێ نووسین فەرمانی بەسەردا دەدا.
٧. هەرگیز دەست لە نووسین هەڵمەگرە لەبەرئەوەی کە لە بیرۆکەکان ماندوو بوویتە. تەنها لە کاتی (ژەمەکانی نانخواردن یان دیدارێک) یانیش لە کاتی تەواوبوونی نووسینەکەت دەست لە نووسینەکە هەڵبگرە.
٨. پارچە ونبووەکەی نووسینەکەت لەو شتانەی کە نووسیوتن بە ڕێکوپێکی کۆپی بکە. ژیری و گومانکردن لە پرۆسێسەکەدا وەئاگا دێن.
٩.  [هیچ ڕۆژێک بەبێ دێڕێک] - هەرچەندە هەندێ جاریش هیچ ‌حەفتەیەک باشترێکیشە.
١٠. وا دابنێ هیچ ئیشێک کامڵ و تەواو نییە لەسەروو ئەوەی تۆ ئێوارەیەک لە دوورەوە دانیشتوویت و چاەڕوانی هەڵهاتنی تیشکی ڕۆژت کردووە.
١١. دەرەنجام و کۆتایی کارەکەت بەو شتە ئاشنایانە کۆتایی پێ مەهێنە کە خوێندووتن و لەبارەیانەوە توێژیویتەتەوە. لەوێ هیچ چەشنە پێویستییەک بۆ هاندان نادۆزیتەوە.
١٢. قۆناغەکانی کۆمپۆزشن: بیرۆکە - ستایڵ - نووسین. بەهای کۆپیی لەبار ئەوەیە کە تۆ لە بەرهەمهێنانیدا هونەری بەرهەمهێنانی جوانی حەپس دەکەیت. بیرۆکە ئیلهام دەکوژێت، ستایڵ دەستوقاچی بیرۆکە دەبەستێتەوە، نووسین دەستکەوت و سەرکەوتن بە ستایڵ دەبەخشێت.
١٣. نووسین ماسکی مەرگی بیرۆکەکەی خۆیەتی.





واڵتەر بینیامین لە ١٥ی جولای ١٨٩٢ لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لەدایک بوو. ئەو بە پیاوی نامەکان و نووسەرێکی ئێستەتیکی و گرنگترین ڕەخنەگری ئەدەبیی ئەڵمانی نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەم دادەنرێ لە ئێستادا. لە خێزانێکی جولەکەدا لەدایک بوو، لە بەرلین فەلسەفەی خوێند و هەر لەوێش لە دوای ساڵی ١٩٢٠ەوە وەک ڕەخنەگری ئەدەبی و وەرگێڕ دەستی بە کارەکانی کرد. پاشا ئەوەی لە ساڵی ١٩٣٣ەوە دەسەڵاتی نازییەکان لە ئەڵمانیا سەر هەڵدەدات، بینیامین ئەڵمانیا بەرەو پاریس بەجێ دێڵێت و لەوێ تا ساڵی ١٩٤٠ دەگیرسێتەوە و دەست بە نووسینی ڕیڤیو و یادداشتە ئەدەبییەکان و وتار دەکات. وتارەکانی بینیامین ڕەنگدانەوە فەلسەفییەکانی بوو لە ئەدەبدا و بە ستایڵێکی چڕوپڕ و بەدیقەت دەینووسین و ئەبڵەقبوونێکی شیعرییانەش بوو. لە کۆتاییدا و لە تەمەنی ٤٨ ساڵیدا (٢٦ی دیسێمبەری ١٩٤٠) کۆچی دوایی کرد.

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

ئەمشەو بایەکی سارد هەڵ دەکا

نوا سیسیرۆ – چیرۆک و. لە ئینگلیزییەوە: هەژار عوسمان ڤاسیلی دوێنێ هیوای هەبوو. لەگەڵ ساشا ی خوشکی لەسەر مێزی موبەقەکە دانیشت و لەفەیان دەخوارد، ساشا دەڵێ '' ڤاسیلی ، گوێی نادەمێ ئەگەر قەحپەیەک دەستخەیت. دەی خۆم دوایی پارەیەکی باش لە باڕ پەیدا دەکەم. دەبێ بیکەیت.'' ''دەزانم، بەس پارە، بزانێ پارەت پێ نییە دەڕوا.'' ''من پارەت دەدەمێ.'' ''نا، پارە، بزانێ پارەم پێ نییە دەڕوا، منیش دەمرم، مردن.'' ''نا، گوێبگرە، تۆ پێویستە گان بکەیت. ئەوە چەند مانگێکە. تەواو شەرمن بوویتە و بڕوابەخۆبوونت لەدەست داوە.'' ''وەک دەوڵەت.'' ''نا، ڤاسیلی ، دەوڵەت نا. دەست هەڵگرە لەم بیرکردنەوە حیزانەت لەسەر دەوڵەت. دەوڵەت گرنگیی بە تۆ نادا، واز بێنە لە بیرکردنەوە لە دەوڵەت و بیر لە کێرت بکەرەوە. ئەمڕۆ کێرت زۆر لە دەوڵەت گرنگترە.'' ''ئێستا زۆر سەرقاڵم بە بیرکردنەوە لە دەوڵەت.'' ''دەوڵەت وەل کە، کێر، بیر لە کێر بکەرەوە.'' ''کێر....

چی تر ناتوانم شەڕ بکەم

دوا نامەی ڤێرجینیا وۆڵف بۆ لیۆناردی مێردی ئیلوسترەیشن: کاترین ڕاتکە هەژار عوسمان لە ئینگلیزییەوە کردوویە بە کوردی ئێوارەیەکی مانگی ئازاری ١٩٤١ ڤێرجینیا وۆڵف بە خووساوی دەگەڕێتەوە ماڵ، هەر ئەوەی کە دواتر وا باس کرا ڤێرجینیا لە هەوڵێکی خۆکوشتندا فەشەلی هێناوە. جەخار، پاشی چەند ڕۆژێکی کەم، لە ٢٨ی ئازاردا جارێکی دیکە هەوڵی خۆکوشتنی دایەوە، لێ ئەمجارەیان لە دەست تەقەلاکانی بۆ ڕاکردن لەو ساتانەی تیایدا دەژیا و بۆ دەربازبوون لە نەخۆشیی ئەقڵی، نەجاتی بوو. لە ڕۆژی مەرگی ڤێرجینیا دا، لیۆنارد ی مێردی نامەیەکی دڵهەژێنەی لەسەر ڕەفەی ئاگردانەکەیان دۆزییەوە. جەستەی ڤێرجینیا دوای حەفتەیەک لە ڕووباری ئووزدا دۆزرایەوە کە گیرفانەکانی لە خڕکەبەرد پڕ کردبوون. دەقی نامەکە؛ عەزیزترینم،   هەست بەو دڵنیاییەوە دەکەم کە دووبارە شێت دەبمەوە. هەست دەکەم جارێکی تر ناتوانین ئەو کات و ساتە سامناکانە ئەزموون بکەینەوە. ئەم جارەیان چاک نابمەوە. هەمدیس چەند دەنگێک دەبیستم، هیچ تەرکیزم نییە. سا ئەمێستا وا خەریکم هەر ئەو شتە دەکەم کە باشترین شتێکە بیکەم. تۆ مەزنترین خۆشبە...

پۆڵ بیتی بە ڕۆمانی ''ناپاکی'' خەڵاتی مان بووکەری ٢٠١٦ـی بردەوە

پۆڵ بیتی، ڕۆماننووس وەرگێڕان و ئامادەکردن: هەژار عوسمان ڕۆژی ٢٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٦ لە گایدهۆڵی لەندەن ''پۆڵ بیتی'' بووە یەکەمین نووسەری ئەمەریکایی سەرەڕای ڕۆمانە تەنزئامێزە نەژادییەکەی (ناپاکی) کە خەڵاتی مان بووکەر لە مێژووی ٤٨ ساڵەیدا بباتەوە. چیرۆکی ڕۆمانەکە لە زاری پیاوێکی گەنجی ڕەشپێستی ئەفریکایی-ئەمەریکایی بە ناوی ''بۆنبۆن''ـەوە دەگێڕێتەوە کە هەوڵ دەدا هەمدیسان کۆیلایەتی و نەژادپەرستی دابێنێتەوە لە گەڕەکێکی هەژارنشین و دەوروبەری شاری لۆس ئەنجلس . ئەماندا فۆرمان، سەرۆکی لیژنەی داوەرانی خەڵاتی مان بووکەری ٢٠١٦ گوتویەتی کە نزیکەی چوار سەعاتی خایاندووە تاکوو توانیویانە بگەنە  بڕیارێکی هاوبەش و لە بارەی کتێبەکەشەوە گوتویەتی  ''ڕۆمانەکە ناوسکی هەرچی تابۆی کۆمەڵایەتی هەیە دڕیویەتی و هێناویەتییە دەرەوە. ڕۆمان پێویست ناکا ئاسوودە و دڵخۆش بکا. هەقیقەت بە دەگمەن خۆش و جوانە و ئەم ڕۆمانەش ئەو ڕۆمانەیە کە خوێنەر بە بزمار لە خاچ دەدا و بە خۆشییەوە بەجێی دێڵێ، ئەگەرچی لە کاتێکدا بە بزمار بە خاچەکەوەیت کەچی ختووکەت دێ. ئەمەش ئەو هێزەی...