التخطي إلى المحتوى الرئيسي

المشاركات

عرض المشاركات من نوفمبر, 2017

ناتوانیت هەڵەبژاری لاپەڕەی بەتاڵ بکەیت

ڕۆتیناتی ڕۆژانەی نووسەرە گەورەکان     وەرگێڕان و ئامادەکردن: هەژار عوسمان ئێمە زۆر جاران وای دەخەمڵێنین کە شتە گەورەکان ئەو کەسانە ئەنجامی دەدەن کە بەهرەی سروشتی و توانا و ژیرییان وەکوو ڕەحمەت بەسەردا ڕژاوە. بەڵام چەند شتی گەورەیش لەلایەن کەسانێکەوە ئەنجام دراون کە بە تەواوی درکیان بە وزەی شاراوەی ناو خۆیان نەکردووە؟ وا بیر دەکەمەوە زۆربەمان، بە خۆیشمەوە، دەتوانین زۆر شتی گەورەترین لەوەی تا ئێستا کردوومانە بیکەین- باشترین ئیشەکانی ئێمە دەکرێ هێشتا لە ناوەوەماندا بن. کەوایە چۆن دەتوانیت ئەو وزە و پۆتێنشڵە لە خۆت دەربێنیت و لەگەڵ جیهاندا بەشی بکەیت؟ ڕەنگە باشترین ڕێگە باشترکردنی ڕۆتیناتی ڕۆژانە بێ. وەک نموونە با سەیرێکی ڕۆتیناتی ڕۆژانەی نووسەرە بەناوبانگەکان بکەین؛ ئەوانەی مردوون و ئەوانەیشی کە هێشتاکە دەژین. هاروکی موراکامی هاروکی موراکامی: ''دووبارەکردنەوە بۆ خۆی دەبێتە شتێکی گرنگ.'' لە چاوپێکەوتنێکی ساڵی ٢٠١٤ـدا، موراکامی باسی خووە جەستەیی و ئەقڵییەکانی خۆی دەکا: کاتێک خەریکی نووسینی ڕۆمانێکم، لە سەعات چواری بەیانی لە خەو هەڵدەستم و پێنج تا ...

نووسین ماسکی مەرگی بیرۆکەکەی خۆیەتی

چەند ئامۆژگارییەکی زەمەننەناسی واڵتەر بینیامین دەربارەی نووسین Foto: Walter Benjamin en la Biblioteca Nacional de Francia, 1939 ئامادەکردن و وەرگێڕان: هەژار عوسمان ڕەخنەگری ئەدەبیی ئەڵمانی، فەیلەسوف و وتارنووس واڵتەر بینیامین لە پاژی ''پۆست بەبێ پسووڵەی حساب''ـی کتێبی ''شەقامی یەک ئاڕاستە''ـدا  سیازدە تێزی بنەڕەتی؛ هەر وەک تێزگەلێکی بەهای پاراستنی دەفتەری یادداشت (ڤێرجینیا وۆڵف)، ماوەی هەڵهاتنی بیرۆکەکان (تی ئێس ئیلیۆت)، ڕۆڵی دیسپلین-زەبتوڕەبت (هێنری میللەر) و قۆناغە جیاوازەکانی نووسین (ماڵکۆڵم کاولی)، لەمەڕ تەکنیکی نووسەر دەخاتە ڕوو: ١. هەرکێ نیازی دەستدانە کارێکی گەورەی هەبێت پێویستە لەگەڵ خودی خۆی خۆگر و میهرەبان بێت، کاتێکی تەواو تەرخان بکات و ڕێ بەوە نەدات کە هیچ شتێک ببێتە پێشداوەری بۆ شتی پاش خۆی. ٢. بەوپەڕی دڵنیاییەوە، قسە لەبارەی ئەو شتەوە بکە کە نووسیوتە، بەڵام هیچی لێ مەخوێنەرەوە هەتا کاتێک نووسینەکەت بەردەوامە و تەواو نەبووە. هەموو چەشنە قایلبوونێک کە لەم ڕێگەیە وەدەست دێ ڕیتم-ئیقاعەکەت هێواشتر دەکاتەوە. ٣. ل...

تەقینەوە کوردییەکە شەیتانەکان بەرەڵا دەکات

پێویستە ئەمەریکا کۆتاییەک بۆ ئەم پریشکی ئاگرە دابنێت بەرلەوەی زۆر درەنگ ببێ ن: ئادەم ئێرلی، باڵوێزی ئەمەریکا لە بەحرەین (٢٠٠٧-٢٠١١) و: هەژار عوسمان وەک ئەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پێشوودا ئاگر و تەقەمەنییەک نەبووبێ، وا ئێستا لەسەر لێواری ململانێیەکی دیکەیە و هەڕەشەیەکی زیاترە لەسەر وێرانبوون و دابەشبوون لە هەرێمێکی گرنگی جیۆستراتیجیدا. ''پرسی کورد''، کە چەندین سەدەیە مەراقی کردووە بە دڵی ئیمپراتۆریەتەکان و زلهێزەکاندا، وەک پریشکی ئاگرێکی گەورە و مەترسیدار بە توانا و کاریگەرییەکی بوومەلەرزەئاساوە سەری هەڵداوەتەوە. کوردەکان زۆرجار وەک ''گەورەترین گەلی بێدەوڵەت'' ئاماژەی پێ دەکرێ. ژمارەیان نزیکەی 30 ملیۆنە و بەشێکی فرەوانی هەریەک لە عێراق، ئێران، تورکیا و سووریایان پێک هێناوە و نیشتەجێن تیایاندا. لە ١٠٠ ساڵی ڕابردوودا، داوای خۆبەڕێوەبەری و سەربەخۆییان کردووە، لە بەرانبەریشدا هێزە هەرێمییەکان بە زەبروزەنگ وەڵامیان داونەتەوە و سەرکوتیان کردوون. بۆ نموونە؛ لە هەڵمەتی ئەنفالدا، سەددام حوسێن زیاتر لە ٢٠٠٠ گوندی وێران کرد و ١٨٠٠٠٠...

کوردەکان گەڕاونەتەوە ئەو شوێنەی لێیەوە دەستیان پێکرد

یووست هیڵتەرمان * وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: هەژار عوسمان لە ڕاگەیێندراوێکی تەلەڤزیۆنیدا، شەوی ٢٩ی ئۆکتۆبەر، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق، مەسعوود بارزانی، دەستبەرداربوونی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند. ئەوەی ناڕوون بوو ئەوە بوو داخۆ بارزانی، کوڕی گەورە دامەزرێنەری بزووتنەوەی نەتەوەییی کوردی، موستەفا بارزانی، وەک سەرۆک بە شکڵ و فۆڕمێکی دیکە دەستبەکار دەبێتەوە یان نا، بەڵام ئەوەی ڕوون بوو ئەوە بوو ڕاگەیێندراوەکەی بەشێک نەبوو لە پلانێکی زیرەکانە و دووربینانە. بە پێچەوانەی ئەوەوە، ڕاگەیێندراوەکە دوایین ئاکامی نەخوازراوی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان - ئاواتێکی لەمێژینە - بوو لە ٢٥ی سێپتەمبەر. بەڵام ڕیفراندۆمەکە تووشی چەندان بەرهەڵستی سەخت بووەوە نەک تەنها لەلایەن حکوومەتی فیدراڵی بەغدا و دراوسێیەکان و تورکیا و ئێران، بەڵکوو ئەمەریکا و یەکێتیی ئەورووپایش. لە ١٦ی ئۆکتۆبەردا، هێزە عێراقییەکان و میلیشیا شیعە فەرمانبەردارەکانی ئێران شاری کەرکووک و کێڵگە نەوتییەکانیان لە کوردەکان سەندەوە و گرتنیانەوە. گرتنەوەکە ڕێککەوتنێکی بێ خوێنڕژان بوو، خەتاکە دەخرێتە ئەستۆی ڕێککەوتنی نێوان عەبادی و لا...