نیکی جیۆڤانی
لە ئینگلیزییەوە: هەژار عوسمان
من تەنیا نیم
بەتەنیا دەخەوم
تۆ وا بیردەکەیتەوە من دەترسم
بەڵام من کچێکی گەورەم
نە دەگریم و نە هیچی تر
بەتەنیا دەخەوم
تۆ وا بیردەکەیتەوە من دەترسم
بەڵام من کچێکی گەورەم
نە دەگریم و نە هیچی تر
تەختەخەوێکی ئێجگار گەورەم هەیە
تا لەسەری تەپاوتل کەم
بۆشایییەکی زۆریش
خەونی ناخۆشیش نابینم
وەک ئەو کاتانەی تۆم هەبوویت و
خەوم بەوەوە دەدی کە تۆ
جێم دێڵیت
جارێکی تر
تا لەسەری تەپاوتل کەم
بۆشایییەکی زۆریش
خەونی ناخۆشیش نابینم
وەک ئەو کاتانەی تۆم هەبوویت و
خەوم بەوەوە دەدی کە تۆ
جێم دێڵیت
جارێکی تر
ئێستا کە تۆ ڕۆیشتوویت
من خەون نابینم و
گرنگیش نییە
چۆن بیر دەکەیتەوە
من تەنیا نیم
بەتەنیا
دەخەوم
من خەون نابینم و
گرنگیش نییە
چۆن بیر دەکەیتەوە
من تەنیا نیم
بەتەنیا
دەخەوم
نیکی جیۆڤانی (لەدایکبووی ٧ی جوونی ١٩٤٣) شاعیر و نووسەر و چالاکوان و پەروەردەکارێکی ئەمەریکییە. یەکێکە لە بەناوبانگترین شاعیرە ئەفریکایی-ئەمەریکاییەکانی جیهان. خاوەنی بیست دیوانە شیعر و یانزە کتێبی منداڵان و پانزە کتێبی دیکەیە. نیکی هێشتا لە ژیاندا ماوە.
