![]() |
| ئێرنست هەمەنگوەی |
ئامادەکردن و وەرگێڕان: هەژار عوسمان
لە ساڵی ١٩٣٤دا نووسەرێکی لاو بە ناوی ئارنۆڵد
ساموێڵسن، تەمەن ٢٢ ساڵان، پلانی ئەوەی دانا کە چاوی بە پاڵەوانی ئەدەبیی خۆی، ئێرنست
هەمەنگوەی، بکەوێت بەهیوای ئەوەی ماوەیەک لە کاتی هەمەنگوەی بگرێت و ئەویش لەبارەی
نووسینەوە نووسینەوە قسەی بۆ بکات. دواتر هەمەنگوەی وێرای قسەکردن لەبارەی
ئەدەبیات بەگشتی و خولیای نووسین و هونەری پێداچوونەوە و ئەم چەند دێرەی خوارەوە، بە
تایبەتی لیستێکی ١٦ کتێبی بە دەستنووس پێ دەدات.
''ئەمەی خوارەوە لیستی ئەو کتێبانەیە کە پێویستە هەموو نووسەرێک وەک بەشێکی لە پرۆسێسی فێربوون بیانخوێنێتەوە، ئەگەر تا ئێستا ئەم کتێبانەت نەخوێندووەتەوە مانای وایە کە تۆ وەک نووسەر هێشتا کەموکورتییەک لە فێربوونتدا هەیە. ئەو کتێبانە چەند شێوازێکی جیاوازی نووسینت دەخەنە بەردەم. هەندێکیان لەوانەیە وەڕەزت بکەن، هەندێکیشیان لەوانەیە ببنە سەرچاوەی نووسینی باشتر و هەندێکیشیان هێندە جوانن کە داخ دەخۆیت بۆ ئەوەی تۆ هەوڵێکی لەم جۆرەت نییە. ''
ئەم لیستەی خوارەوە ناوی ئەو ڕۆمانانە و
نووسەرەکانیانی تێدایە کە هەمەنگوەی داویەتیە دەست ساموێڵسنی لاو.
١. هۆتێلی شین - ستیڤن کرەین
٢. بەلەمی کراوە - ستیڤن کرەین
٣. مادام بۆڤاری - گۆستاڤ فلۆبێر
٤. دوبلنییەکان - جەمیس جۆیس
٥. ڕەش و سوور - ستانداڵ
٦. دەربارەی کۆیلەییی مرۆڤ - دەبلیو سۆمەرێست ماوگام
٧. ئانا کارێنینا - لیۆ تۆڵستۆی
٨. جەنگ و ئاشتی - لیۆ تۆڵستۆی
٩. بودێنبرووکەکان - تۆماس مان
١٠. سڵاو و حواحافیزی - جۆرج مۆر
١١. برایانی کارامازۆڤ - فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی
١٢. کتێبی ئۆکسفۆردی شیعری ئینگلیزی
١٣. ژوورێکی زۆر گەورە - ئی. ئی. کیومینگس
١٤. بەرزاییەکانی ویزەرینگ - ئیمیلی برونتی
١٥. زۆر لەمەوبەر و زەمانی زوو - دەبلیو. ئێچ.
هودسن
١٦. ئەمریکایی - هێنری جەیمس
