التخطي إلى المحتوى الرئيسي

تێڕوانینی ئەندرێ تارکۆڤسکی لەبارەی فیلمسازی و هونەرەوە


ئەندرێ تارکۆڤسکی

و. لە ئینگلیزییەوە: هەژار عوسمان

''تارکۆڤسکی بۆ من مەزنترینە، ئەو کەسەیە کە زمانێکی نوێی داهێنا.'' - ئینگمار بێرگمان

تارکۆڤسکی شاعیری سینەما بوو و تەکنیکەکانی و فەلسەفەکەی لەبارەی ژیان و هونەرەوە هێشتاش بەناو جیهاندا شەپۆلان دەدەن، تەنانەت پاش ماوەیەکی درێژ لە مردنیشی. قسەکانی ئەو لەبارەی فیلمسازییەوە کۆمەکمان دەکەن زیاتر تێبگەین لە بوونی جێپەنجەی ئەو بەسەر چیرۆک­گێڕانەوەی سینەماییانەوە. بۆ تێگەیشتن لە دیدگای تارکۆڤسکی لەمەڕ سینەما و هونەر و فیلمسازییەوە ئەم تێڕوانینانەی دەهێنینەوە:

هونەر جەخت لەوە دەکاتەوە کە هیوا، ئیمان، عەشق، جوانی و نوێژخوێندن باشترین ئەو شتانەن لە مرۆڤێکدا هەبن... هونەر چییە؟ شتێکە وەک لەفزکردنی عەشق: هۆش و ئاگایی پشتبەستنە بە یەکدی. دانپێدانانێکە. کردەیەکی نائاگاییانەیە کە هیچی نییە جگە لە کاردانەوەکانی مانا ڕاستییەکانی ژیان - عەشق و قوربانی.

بێ گومان، تەواوی هونەرەکان، شتێکی عەقڵانین، بەڵام بەلای منەوە، گشت هونەرەکان و تەنانەت سینەماش لەسەر هەموو شتێکەوە دەبێت ئەکتێکی هەستوسۆزی قووڵ بێ بەسەر دڵەوە.

خەڵکی بۆچی دەچن بۆ سینەما؟ ئەو شتە چییە وایان لێ دەکات بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بخزێنە ژوورێکی تاریککراو و تەماشای جووڵەی چەند سێبەرێک لەسەر پەردەیەک بکەن؟ گەڕانە بەدوای کەیفخۆشی؟  پێویستیی جۆرێک لە ئیدمانە؟ لەڕاستیدا، لە تەواوی دنیادا هەندێک شت و هەندێک ڕێکخراو هەن کە سینەما و تەلەڤزیۆنیان پۆخڵ و بۆگەن کردووە. پێموایە ئەوەی کەسێک دەچێت بۆ سینەما لەبەر خاتری کاتە: لەبەرخاتری کاتە لەدەستچووەکانە. کەسێک کە دەچێت بۆ سینەما لەبەر ئەزموونکردنی ژیانە، نەک وەک هەر کام لە هونەرەکانی تر، سینەما شتێک دەخاتە سەر ئەزموونی کەسەکان و فراوانتری دەکات. نەک تەنها شتێک بۆسەر ئەزموونی کەسەکان ئیزافە دەکات بەڵکو فراوانتری دەکات؛ ئەمە هێزی سینەمایە.

لە سینەمادا پێویست ناکا ڕوونکردنەوە بدرێت، بەڵکو دەبێت هەستەکان و ئەو سۆزانەی بەئاگادەهێنرێن تا بیر ببزوێنن، پیشان بدرێن. هیچ کەس لە سینەمادا پێویستی بە ڕوونکردنەوە نییە ئەوەندەی پێویستی بە ڕاستەۆخۆ کاریگەرییدانان لەسەری هەیە.

هیچکات هەوڵ مەدە بیرۆکەکانت بگوازیتەوە بۆ بینەر. ژیانیان پیشان بدە. ئەگەر وات کرد ئەوسا بینەرەکان لە خۆیاندا ماناکان دەدۆزنەوە و بەرز دەینرخێنن.

دەرهێنەر وەک هەر هونەرمەندێکی تر وایە؛ نیگارکێشێک، شاعیرێک، میوزیسیانێک. خۆی بەشێکە لە هونەرەکەی. شتێکی سەیرە و نامۆیە کاتێک هونەرمەند بە شێوەیەک بژی و فیلمەکەی دەربارەی شتێکی دیکە بێت. پێمخۆشە بە دەرهینەرەکان بڵێم، بەتایبەت گەنجەکان، کە پێویستە لە ڕووی مۆراڵەوە بەرپرسیار بن لەوەی دەیکەن کاتێک سەرقاڵی دروستکردنی فیلمێکن. خۆ تێدەگەن؟ ئەمە لە هەموو شتێک گرنگترە. دووەم، پێویستە لەو ڕووەوە ئامادە بن کە سینەما هونەرێکی زۆر قورس و زۆریش ئاڵۆزە. سینەما داوای خۆکردنە قوربانیت لێ دەکات. پێویستە تۆ هیی سەینەما بیت، چونکە سینەما هیی تۆ نییە. سینەما ژیانت بەکاردێنێت، نەک بەپێچەوانەوە. کەوایە، پێموایە ئەمە گرنگترین شتە؛ پێویستە خۆت بکەیتە قوربانی بۆ هونەر.

ئیشی من ئەوەیە هەر کەسێک تەماشای فیلمەکانی من دەکات وریای بکەمەوە لەوەی پێویستی بە عەشق و بەخشینی عەشقەکەشی هەیە، هەروەها وریا ببێتەوە لەوەی جوانیی کۆی دەکاتەوە.

شاکارەکان لە دەرەنجامی ململانێی هونەرمەندەکانەوە بۆ دەربڕینی بیرۆکە ئەخلاقییەکانیان لەدایک دەبن.

دەرهێنەر پێش هەموو شتێک لە سینەمادا گوزارشت لە خودی خۆی دەکات لەڕێی هەست کردن بە زەمەن و ڕیتمەوە. ڕیتم-ئیقاع ڕەنگ بە فیلم دەبەخشێت. ڕیتم دەبێت بۆخۆی لە فیلمدا هەڵتۆقێ.

هەندێک دەرهێنەر کاریان بۆ ئەوە کردووە ژیانیان لە فیلمەکانیان جیاواز بێت. تەنها  بە یەک شێوە دەژین و بیرۆکەکانیان بەشێوەی جیاوازتر لە فیلمەکانیاندا گوزارشت لێ دەکەن. ئەوان ئەو تواناییەیان هەیە کە هۆش و ئاگاییان لە فیلمەکان جیا بکەنەوە. بەڵام من ناتوانم. بۆ من سینەما تەنها ئیش نییە؛ ژیانمە و هەر کام لە فیلمەکانم ڕۆڵبینینێکە لە ژیانی خۆمدا.


بەگشتی لە فیلمەکانمدا وادیارە بۆم گرنگە ئەو ڕاستییە بەبیری بینەرەکانم بێنمەوە کە ئەوان تەنها نین و لە فەزای گەردووندا ون نەبوونە، بەڵکو ئەوان لە ڕابردوو و لە ئێستاشدا دەژین.

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

ئەمشەو بایەکی سارد هەڵ دەکا

نوا سیسیرۆ – چیرۆک و. لە ئینگلیزییەوە: هەژار عوسمان ڤاسیلی دوێنێ هیوای هەبوو. لەگەڵ ساشا ی خوشکی لەسەر مێزی موبەقەکە دانیشت و لەفەیان دەخوارد، ساشا دەڵێ '' ڤاسیلی ، گوێی نادەمێ ئەگەر قەحپەیەک دەستخەیت. دەی خۆم دوایی پارەیەکی باش لە باڕ پەیدا دەکەم. دەبێ بیکەیت.'' ''دەزانم، بەس پارە، بزانێ پارەت پێ نییە دەڕوا.'' ''من پارەت دەدەمێ.'' ''نا، پارە، بزانێ پارەم پێ نییە دەڕوا، منیش دەمرم، مردن.'' ''نا، گوێبگرە، تۆ پێویستە گان بکەیت. ئەوە چەند مانگێکە. تەواو شەرمن بوویتە و بڕوابەخۆبوونت لەدەست داوە.'' ''وەک دەوڵەت.'' ''نا، ڤاسیلی ، دەوڵەت نا. دەست هەڵگرە لەم بیرکردنەوە حیزانەت لەسەر دەوڵەت. دەوڵەت گرنگیی بە تۆ نادا، واز بێنە لە بیرکردنەوە لە دەوڵەت و بیر لە کێرت بکەرەوە. ئەمڕۆ کێرت زۆر لە دەوڵەت گرنگترە.'' ''ئێستا زۆر سەرقاڵم بە بیرکردنەوە لە دەوڵەت.'' ''دەوڵەت وەل کە، کێر، بیر لە کێر بکەرەوە.'' ''کێر....

چی تر ناتوانم شەڕ بکەم

دوا نامەی ڤێرجینیا وۆڵف بۆ لیۆناردی مێردی ئیلوسترەیشن: کاترین ڕاتکە هەژار عوسمان لە ئینگلیزییەوە کردوویە بە کوردی ئێوارەیەکی مانگی ئازاری ١٩٤١ ڤێرجینیا وۆڵف بە خووساوی دەگەڕێتەوە ماڵ، هەر ئەوەی کە دواتر وا باس کرا ڤێرجینیا لە هەوڵێکی خۆکوشتندا فەشەلی هێناوە. جەخار، پاشی چەند ڕۆژێکی کەم، لە ٢٨ی ئازاردا جارێکی دیکە هەوڵی خۆکوشتنی دایەوە، لێ ئەمجارەیان لە دەست تەقەلاکانی بۆ ڕاکردن لەو ساتانەی تیایدا دەژیا و بۆ دەربازبوون لە نەخۆشیی ئەقڵی، نەجاتی بوو. لە ڕۆژی مەرگی ڤێرجینیا دا، لیۆنارد ی مێردی نامەیەکی دڵهەژێنەی لەسەر ڕەفەی ئاگردانەکەیان دۆزییەوە. جەستەی ڤێرجینیا دوای حەفتەیەک لە ڕووباری ئووزدا دۆزرایەوە کە گیرفانەکانی لە خڕکەبەرد پڕ کردبوون. دەقی نامەکە؛ عەزیزترینم،   هەست بەو دڵنیاییەوە دەکەم کە دووبارە شێت دەبمەوە. هەست دەکەم جارێکی تر ناتوانین ئەو کات و ساتە سامناکانە ئەزموون بکەینەوە. ئەم جارەیان چاک نابمەوە. هەمدیس چەند دەنگێک دەبیستم، هیچ تەرکیزم نییە. سا ئەمێستا وا خەریکم هەر ئەو شتە دەکەم کە باشترین شتێکە بیکەم. تۆ مەزنترین خۆشبە...

پۆڵ بیتی بە ڕۆمانی ''ناپاکی'' خەڵاتی مان بووکەری ٢٠١٦ـی بردەوە

پۆڵ بیتی، ڕۆماننووس وەرگێڕان و ئامادەکردن: هەژار عوسمان ڕۆژی ٢٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٦ لە گایدهۆڵی لەندەن ''پۆڵ بیتی'' بووە یەکەمین نووسەری ئەمەریکایی سەرەڕای ڕۆمانە تەنزئامێزە نەژادییەکەی (ناپاکی) کە خەڵاتی مان بووکەر لە مێژووی ٤٨ ساڵەیدا بباتەوە. چیرۆکی ڕۆمانەکە لە زاری پیاوێکی گەنجی ڕەشپێستی ئەفریکایی-ئەمەریکایی بە ناوی ''بۆنبۆن''ـەوە دەگێڕێتەوە کە هەوڵ دەدا هەمدیسان کۆیلایەتی و نەژادپەرستی دابێنێتەوە لە گەڕەکێکی هەژارنشین و دەوروبەری شاری لۆس ئەنجلس . ئەماندا فۆرمان، سەرۆکی لیژنەی داوەرانی خەڵاتی مان بووکەری ٢٠١٦ گوتویەتی کە نزیکەی چوار سەعاتی خایاندووە تاکوو توانیویانە بگەنە  بڕیارێکی هاوبەش و لە بارەی کتێبەکەشەوە گوتویەتی  ''ڕۆمانەکە ناوسکی هەرچی تابۆی کۆمەڵایەتی هەیە دڕیویەتی و هێناویەتییە دەرەوە. ڕۆمان پێویست ناکا ئاسوودە و دڵخۆش بکا. هەقیقەت بە دەگمەن خۆش و جوانە و ئەم ڕۆمانەش ئەو ڕۆمانەیە کە خوێنەر بە بزمار لە خاچ دەدا و بە خۆشییەوە بەجێی دێڵێ، ئەگەرچی لە کاتێکدا بە بزمار بە خاچەکەوەیت کەچی ختووکەت دێ. ئەمەش ئەو هێزەی...