![]() |
| فرێدریک نیتچە |
ئامادەکردن و وەرگێڕان: هەژار عوسمان
میوزیک هێزێکە کە کاریگەریی لەسەر زۆرێک لە
بیرمەندانی مێژووی مرۆڤایەتی هەبووە و هەیە و لەناویشیاندا فەیلەسوفی ئەڵمانی
فرێدریک نیتچە (١٨٤٤-١٩٠٠).
ئەمەی خوارەوە کۆتی فراگمێنتێکی نیتچەی
فەیلەسوفی ئەڵمانییە کە لە کتێبی (فرێدریک نیتچە: بایۆگرافیایەکی فەلسەفییانە)ـدا نووسراوە:
''خودا میوزیکی بە ئێمە بەخشیووە کە لەسەروو هەموو شتێکەوە دەتوانێت بەرەو ئاسۆ و باڵایی بمانبات. میوزیک گشت جۆریەتەکان یەکدەخات: دەتوانێت شکۆمان پێ بخەشێت و باڵامان بکات، ئاڕاستەمان بگۆڕێت، دەتوانێت وا بکات شاد بین یاخود دەتوانێت ڕەقترین دڵەکان بشکێنێت بە ئاوازە هەرە نەرمە مات و خەمینەکەی. بەڵام سەرەکیترین ئیشی میوزیک ئەوەیە بیرمان بەرەو شتە باڵاکان ڕابەری دەکات، بۆ باڵابوون، تەنانەت بۆ ئەوەی وامان لێ بکات بکەوینە لەرزین... زۆر جار هونەری میوزیکی بە دەنگ و ئاواز زیاتر لە وشەی ناو شیعرەکان شت دەڵێت، وا دەردەکەوێت کە کۆنترۆڵی شاراوەترین شەق و درزەکانی دڵ دەکات... گۆرانی بوونی وجودیمان بەرەو باڵا دەبات و بەرەو چاکە و هەقیقەت پێشڕەوییمان دەکات. بەهەرحاڵ، ئەگەر میوزیک تەنها وەک لادانێک یاخود وەک شتێکی خۆدەرخەری باتڵ و پووچ شتێک پێشکەش بکات، ئەوا ئەو کاتە شتێکی بەدکار و زیانبەخشە.''
نیتچە ئەم دێڕانەی سەرەوەی پاش دوو مانگ لە
ساڵڕۆژی لەدایکبوونی چواردە ساڵانەی خۆی نووسیوە. بەڵام دواتر و لە جێیەکی دیکەدا
و لە کتێبی (تاریک و ڕۆشنی بتەکان - ١٨٨٩)ـدا میوزیک نەمر دەکات و دەنووسێت:
''بەبێ میوزیک ژیان هەڵە دەبوو.''
