![]() |
ئۆکتاڤیۆ پاز
|
ئۆکتاڤیۆ پاز
و. هەژار عوسمان
ئاو
بەرد هەڵدەکۆڵێ
با
ئاو دەپرژێنی
بەرد
با دەوەستێنێ
ئاو،
با، بەرد
با
بەرد دەتاشێ
بەرد
پەرداخێک ئاوە
ئاو
هەڵدێ و بایە
بەرد،
با، ئاو
با
لە دەورانی خۆیدا گۆرانی دەچڕێ
ئاو
بەدەم ڕۆشتنەوە بڵمبڵمەیتی
بەردە
نەبزواوەکان هەر نابزوێن
با،
ئاو، بەرد
هەر
کامیان ئەوی تریانن و هیچی تریان نین:
ڕادەبوورن
و بزرن دەبن
بەنێو
نێوی بەتاڵی خۆیاندا:
ئاو،
بەرد، با
