التخطي إلى المحتوى الرئيسي

المشاركات

عرض المشاركات من يونيو, 2017

ئاوێنە بچووکەکانی دۆستۆیڤسکی

ڤاسیلی پیرۆڤ، پۆرترێتی فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی، ١٨٧٢ ئامادەکردن و وەرگێڕان: هەژار عوسمان لە ٢٠٠ ساڵی ڕابردوودا کەم کەس هەن بارتەقای تێگەیشتی دۆستۆیڤسکی لە سرووشتی و دۆخی کەوتنی مرۆڤ تێگەیشتبێتن. توانا سەیروسەمەرەکەی ئەو لە شیتەڵکردنی پاتۆلۆژیی بکوژێک [ڕاسکۆلینکۆف] یانیش دەروونی پڕکەیفی جووتیارێکی ئاسوودەی ڕووسیا بۆ ماوەی زیاتر لە سەتە و نیوێکە بوونەتە سەرچاوەی ئیلهامی نەوە دوای نەوەی نووسەران و بیرمەندانی جیهان، تەنانەت دەروونناسەکانیش. دەنگ و دیدگا پێغەمبەرانەکەی وای کردووە نووسەرێکی مەزنی وەک '' ئی. ئێم. فۆڕستەر '' بڵێ: ''دۆستۆیڤسکی پێغەمبەری ئەدەبە و ڕۆمانەکانی ئادگاری پێغەمبەرانەیان هەیە.'' لەم بابەتەدا ئاوێنەی باڵانوێن و گەورە و یەکپارچەی دۆستۆیڤسکی مان کردووە بە چەند پارچەیە یان چەند ئاوێنەیەکی بچووکەوە: ئاوێنەی لاوێک لە سەربازگەدا ساڵی ١٨٣٧، ئەو ساڵەی دایکی بە نەخۆشیی سیل مرد، فیۆدۆر ی لاو نێردرا بۆ دامەزراوەی ئەندازیاریی سەربازی لە سانت پێترسبێرگ . خولقوخووە هونەرمەندانەکەی و جەستە قەڵەو و قورسەکەی بە جۆرێ داماویان کردبو...

!ڕۆژێک لە ڕۆژان کیشلۆڤسکی هەبوو

گوزەرێک بەنێو ژیان و فیلمەکانی کریستۆف کیشلۆڤسکیدا کریستۆف کیشلۆڤسکی وەرگێڕان و ئامادەکردن: هەژار عوسمان ژیانی کیشلۆڤسکی یان کیشلۆڤسکی کێ بوو؟ کریستۆف کیشلۆڤسکی (Krzysztof Kie ś lowski) یەکێک بوو لە فیلمساز و سیناریۆنووسە بەناوبانگ و کاریگەرەکانی پۆڵەندا و پەنجا ساڵی ڕابردووی ئەورووپا. لە ٢٧ی جونی ١٩٤١، لە گەرمەی دووەم جەنگی جیهان و دەورانی شەڕوشۆڕ و ترس، لە وارشۆ ی پایتەخت لەدایک بوو و لەگەڵ باوکی ئەندازیاری کە نەخۆشیی سیلی هەبوو، زۆر شوێن گەڕاون بە ئومێدی پەیداکردنی دەرمان و لە زۆر شارەدێ ژیاون. لە ساڵی ١٩٥٧ و لە تەمەنی شانزە ساڵانیدا بەبێ هیچ ئامانجێک لە وارشۆ دەچێتە کۆلێجی فێربوونی تەکنیکەکانی شانۆ لەبەر ئەوەی لەلایەن خزمێکیانەوە بەڕێوە دەبرا. ویستی ببێتە دەرهێنەری شانۆ، بەڵام لەبەر ئەوەی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی نەبوو، بۆی نەلوا و لە جیاتیدا خوێندنی فیلم و سینەمای هەڵبژارد. دواتر کیشلۆڤسکی خۆی لە قوتابخانەی فیلمی لۆدز ناونووس کرد، ئەو قوتابخانە گرنگەی کە گەورە دەرهێنەرانی وەک ڕۆمان پۆلانسکی و ئاندرێ واژدا لێی خوێندوویانە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی دوو جاران داواکە...