التخطي إلى المحتوى الرئيسي

المشاركات

عرض المشاركات من يناير, 2017

مێشێک وەک نەفەر لەناو پاسدا - چوار چیرۆک

لیدیا دەیڤس - فۆتۆ: کۆربس لیدیا دەیڤس لە ئینگلیزییەوە: هەژار عوسمان بیرەوەرییە خۆشەکان دەیهێنمە بەر چاوم کاتێ پیر دەبم، بەتەنیا دەبم، لە ئازاریشدا دەبم، چاوەکانیشم بۆ کتێب خوێندنەوە زۆر کز دەبن. لەو ڕۆژە توولانییانە دەترسم. حەز دەکەم ڕۆژەکانم خۆش بن. دەکۆشم بیر لە ڕێگەیەکی خۆش بکەمەوە تا ئەو ڕۆژە قورسانە تێبپەڕێنم و بەسەر ببەم. دەشێ ڕادیۆ بەس بێ بۆ پڕکردنەوەی ئەو ڕۆژانە. کەسێکی پیر ڕادیۆی دەبێ، گوێم لێ دەبێ وا دەگوترێ. گوێشم لێ دەبێ دەگوترێ سەرەڕای ڕادیۆکەی، بیرەوەریی خۆشی دەبێ. وەختایێک ئازارەکەی زۆریش خراپ نییە، دەتوانێ بچێتەوە بەسەر بیرەوەرییەکانیدا و ئاسوودە بێ. بەڵام تۆ دەبێ بیرەوەریی خۆشت هەبێ. ئەوەی بێزارم دەکا ئەوەیە نازانم چەند بیرەوەریی خۆشم دەبێ. تەنانەت لەوەیش دڵنیا نیم کە چ شتێک بیرەوەرییەکی خۆش دەخولقێنێ، بیرەوەرییەک لەو جۆرەی هەم ئاسوودەم بکا و هەمیش خۆشیم پێ ببەخشێ کاتێ نەتوانم هیچ شتێکی دیکە بکەم. تەنیا لەبەر ئەوەی حاڵی حازر کەیف لە هەندێ شت دەکەم کە لەو جۆرانە نین بیرەوەریی خۆش بخولقێنن. لە ڕاستیدا، دەزانم زۆرێک لەو شتانەی ئێستا چێژیان لێ وەرد...

ژیان چییە؟ مەرگ چییە؟ من کێم؟

گفتوگۆ لەگەڵ هان کانگ براوەی خەڵاتی مان بووکەری نێودەوڵەتی بۆ ساڵی ٢٠١٦ هان کانگ - فۆتۆ: پارک جایهۆن وەرگێڕان: هەژار عوسمان ناساندن سڵاو، من هان کانگ م و ڕۆماننووسم. دایم و دەرهەم بۆ من ئەزموونێکی تایبەت و ئێجگار خۆش بووە کە چاوم بە خوێنەرانم بکەوێ و لە نزیکەوە بیانبینم. وەرگێڕان تاکە پرۆسێسە کە تیایدا کتێبێک سەرلەبەر و دووبارە لەدایک دەبێتەوە، و منیش زۆر خۆشحاڵ و سوپاسگوزارم کە بتوانم لەڕێی ئەم پرۆسێسە پڕبایەخەوە پێتان بگەم و بە دیدارتان شاد بم. پرسیار: چۆن بوویت بە نووسەر؟ هەمیشە کە منداڵ بووم دەمخوێندەوە. ماڵی ئێمە زوو زوو باری دەکرد، بۆیە منیش زۆر زۆر قوتابخانەکانم دەگۆڕی و لە بیرمە بۆ خۆم دەمخوێندەوە هەتا ئەو کاتەی هاوڕێی تازەم بۆ پەیدا دەبوو. کە منداڵ بوو تەنها بۆ خۆشی و چێژی پەتی دەمخوێندەوە، دواتر کە بوومە مێردمنداڵ هەمیسان و بە چاوێکی دیکەی تازەوە گشت ئەو کتێبانەم خوێندەوە. هەموو ئەو پرسیارە تایبەتانەی لە سەردەمی لاوی و مێردمنداڵیدا دەکرێ، من لە خۆمم کرد، مانای چییە مرۆڤ بیت؟ ژیان چییە؟ خەڵک بۆ دەمرێ؟ من کێم؟ کاتێکیش هەمیسان ئەو کتێبانەم خوێندەوە سەرم س...