یانزە پێشنیازی هێنری میلەر لەبارەی نووسینەوە هێنری میلەر، ڕۆماننووس ئامادەکردن و وەرگێڕان: هەژار عوسمان لەنێوان ساڵانی ١٩٣٢ و ١٩٣٣ کاتێک هێنری میلەر ئیشی لە یەکەمین ڕۆمانی بڵاوکراوەی "هێڵی گەرمیی گۆی زەوی" دەکرد، هەندێک پلان و ڕۆتینی ڕۆژانەی بۆ ئامادەکاریی نووسینەکەی هەبووە و تەواوی ئەو شتانەی لە یانزە پێشنیازدا کۆ کردوونەتەوە: ١. ئیش لەسەر یەک شت بکە تا ئەو کاتەی کۆتایی دێت. ٢. دەست مەکە بە نووسینی کتێبی تازەی دیکە. ٣. دەروونپەشێو مەبە. هێورانە ئیشی خۆت بکە، بە شەوق و زەوقەوە. ٤. بەپێی پرۆگرام ئیش بکە نەک میزاج. لە کاتێکی دیاریکراودا دەست هەڵبگرە ئیتر. ٥. کە ناتوانیت بخولقێنیت خۆ دەتوانیت ئیش بکەیت. ٦. لە جیاتیی ئەوەی ڕۆژانە ڕێگەکەت پەین بکەیت، کەمێک چیمەنتۆی بکە. ٧. هەر مرۆڤ بە! خەڵک ببینە، بچۆرە شوێنەکان، ئەو شتە بخۆرەوە کە دڵت دەیگرێت. ٨. ئەسپی قورسبار مەبە! تەنیا بەکەیفەوە ئیش بکە. ٩. کە حەزت کرد پرۆگرامیش بخە لاوە - بەڵام بۆ ڕۆژی دوایی بچۆرەوە سەری. ١٠. ئەو کتێبانە لە بیر خۆت ببەرەوە کە دەتەوێ بیاننووسیت. تەنیا بیر لەو کتێبە بکەرەوە ک...