التخطي إلى المحتوى الرئيسي

المشاركات

عرض المشاركات من يونيو, 2016

شیعر دەبێ ئەو ئازایەتییەی هەبێ کە بەرەڵڵا بێت

چارڵس بۆکۆڤسکی وەک نووسەرێکی بێئەخلاق! ئامادەکردن و وەرگێڕان: هەژار عوسمان نووسین هەر ئیش نییە... و کاتێک خەڵک پێم دەڵێن نووسین چەند بە ئازارە من تێی ناگەم چونکە ئەوە ڕێک وەک لوولکردن وخلۆرکردنەوەی شاخ وایە. نووسین بەرەڵات دەکات. نووسین لەززەتی هەیە. نووسین خەڵاتێکە و تۆ لە جیاتیی ئەوەی دەنووسیت پارە وەردەگریت. بۆکۆڤسکی وا دەڵێ. ''دەنووسم لەبەرئەوەی خۆی دێ و دەبێ بنووسم - ئینجا بۆ ئەوەی لەدواییدا پارە وەرگرم؟ بە یەکێکم گوت، لە وەختێکدا، کە نووسین وەک چوونە ناو جێگە وایە لەگەڵ ژنێکی جواندا و لەدواییشدا لە خەو هەڵدەستێ دەچێت جزدانەکەی دەکاتەوە و بەدەستی هەندێک پارەم دەداتێ. منیش وەریدەگرم.'' لە وەڵامی پرسیاری تۆ بۆچی دەنووسیت، چارڵس بەم چەشنە وەڵام دەداتەوە. بۆکۆڤسکی کاتێ زۆری بۆ هێنرا و پرسیاری ژیان و ڕۆتیناتی ڕۆژانەی لێ کرا، بەرسڤەکەی بەم جۆرە بوو "قەت لە بەیانیاندا تایپ ناکەم. بەیانیان هەر لە خەو هەڵناسم. هەوڵ دەدەم تا درەنگانێک و دەوروبەری سەعات دوازدە لەناو جێگە بمێنمەوە، ئەو کاتەیش نیوەڕۆیە ئیتر. عادەتەن، ئەگەر زەرور بێ ز...

ئەمشەو بایەکی سارد هەڵ دەکا

نوا سیسیرۆ – چیرۆک و. لە ئینگلیزییەوە: هەژار عوسمان ڤاسیلی دوێنێ هیوای هەبوو. لەگەڵ ساشا ی خوشکی لەسەر مێزی موبەقەکە دانیشت و لەفەیان دەخوارد، ساشا دەڵێ '' ڤاسیلی ، گوێی نادەمێ ئەگەر قەحپەیەک دەستخەیت. دەی خۆم دوایی پارەیەکی باش لە باڕ پەیدا دەکەم. دەبێ بیکەیت.'' ''دەزانم، بەس پارە، بزانێ پارەت پێ نییە دەڕوا.'' ''من پارەت دەدەمێ.'' ''نا، پارە، بزانێ پارەم پێ نییە دەڕوا، منیش دەمرم، مردن.'' ''نا، گوێبگرە، تۆ پێویستە گان بکەیت. ئەوە چەند مانگێکە. تەواو شەرمن بوویتە و بڕوابەخۆبوونت لەدەست داوە.'' ''وەک دەوڵەت.'' ''نا، ڤاسیلی ، دەوڵەت نا. دەست هەڵگرە لەم بیرکردنەوە حیزانەت لەسەر دەوڵەت. دەوڵەت گرنگیی بە تۆ نادا، واز بێنە لە بیرکردنەوە لە دەوڵەت و بیر لە کێرت بکەرەوە. ئەمڕۆ کێرت زۆر لە دەوڵەت گرنگترە.'' ''ئێستا زۆر سەرقاڵم بە بیرکردنەوە لە دەوڵەت.'' ''دەوڵەت وەل کە، کێر، بیر لە کێر بکەرەوە.'' ''کێر....