التخطي إلى المحتوى الرئيسي

المشاركات

عرض المشاركات من ديسمبر, 2016

من تەنیا نیم

نیکی جیۆڤانی نیکی جیۆڤانی لە ئینگلیزییەوە: هەژار عوسمان من تەنیا نیم بەتەنیا دەخەوم تۆ وا بیردەکەیتەوە من دەترسم بەڵام من کچێکی گەورەم نە دەگریم و نە هیچی تر تەختەخەوێکی ئێجگار گەورەم هەیە تا لەسەری تەپاوتل کەم بۆشایییەکی زۆریش خەونی ناخۆشیش نابینم وەک ئەو کاتانەی تۆم هەبوویت و خەوم بەوەوە دەدی کە تۆ جێم دێڵیت جارێکی تر ئێستا کە تۆ ڕۆیشتوویت من خەون نابینم و گرنگیش نییە   چۆن بیر دەکەیتەوە من تەنیا نیم بەتەنیا   دەخەوم نیکی جیۆڤانی (لەدایکبووی ٧ی جوونی ١٩٤٣) شاعیر و نووسەر و چالاکوان و پەروەردەکارێکی ئەمەریکییە. یەکێکە لە بەناوبانگترین شاعیرە ئەفریکایی-ئەمەریکاییەکانی جیهان. خاوەنی بیست دیوانە شیعر و یانزە کتێبی منداڵان و پانزە کتێبی دیکەیە. نیکی هێشتا لە ژیاندا ماوە.