ئۆکتاڤیۆ پاز ئۆکتاڤیۆ پاز و. هەژار عوسمان ئاو بەرد هەڵدەکۆڵێ با ئاو دەپرژێنی بەرد با دەوەستێنێ ئاو، با، بەرد با بەرد دەتاشێ بەرد پەرداخێک ئاوە ئاو هەڵدێ و بایە بەرد، با، ئاو با لە دەورانی خۆیدا گۆرانی دەچڕێ ئاو بەدەم ڕۆشتنەوە بڵمبڵمەیتی بەردە نەبزواوەکان هەر نابزوێن با، ئاو، بەرد هەر کامیان ئەوی تریانن و هیچی تریان نین: ڕادەبوورن و بزرن دەبن بەنێو نێوی بەتاڵی خۆیاندا: ئاو، بەرد، با
وەرگێڕ و ڕۆژنامەنووس