التخطي إلى المحتوى الرئيسي

المشاركات

عرض المشاركات من مايو, 2013

جۆن شتاینبێک لەبارەی عاشقبوونەوە

نامەیێکی ساڵی ١٩٥٨   (١) و. لە ئینگلیزیەوە: هەژار عوسمان نیو یۆرک ١٠ی سەرماوەرزی ١٩٥٨ تۆمی ئازیز؛ ئەوا بەم سوبحە نامەکەتمان پێ گەیشت. من لە گۆشەنیگای خۆمەوە وەڵامت بۆ دەنووسم و بەدڵنیایییەوە 'ئێلەین'ـیش لە گۆشەنیگای خۆیەوە. یەکەمین شت: گەر تۆ عاشقیت، ئەوە شتێکی باشە، عەشق یەک لە باشترین و جوانترین ئەو شتانەیە، کە بەسەر کەسێکدا دێ. مەهێڵە کەس ئەو عەشقەت چکۆڵە و سووک بکا لەپێش چاوانت. دووەمین شت: چەندان جۆر لە عەشق هەن. یەک لەو جۆرانە خۆ پێوە فش کردنەوە و کەشخەیی پێوە کردنە، واتە؛ چاوبرسێتی و تێرنەخۆری، ئەوە شتێکی خۆپەرستانەیە، کە عەشق بەکار دەبا بۆ خۆ پێ گرینگ کردن. ئەمە جۆرێکی دزێو و کەفتەکارانەیە. یەکی دی؛ خۆ دەربڕین و خاڵیکردنەوەی گشت باشییەکانی ناوەوەڕای تۆیە، لە میهرەبانی و پشت بە خۆ بەستن و ڕێز، نەک تەنیا ڕێزی بنەما کۆمەڵایەتییەکان، بەڵکوو ڕێزێکی مەزنتر، کە پێزانینی ئەوی دیکەیە وەک کەسێکی بەقیممەت و بێهاوتا. جۆری یەکەم دەتوانێ نەخۆش و دەردەدار و چکۆڵە کا، بەڵام دووەمیان دەتوانێ هێز، جەربەزەیی، چاکە و تەنانەت ئەو ...